گۆشتی قاز بزانه‌ بۆ چ شتێك به‌سووده‌

08/12/2019 - 10:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

پسپۆرانی بواری تەندروستی و خۆراک جەخت لەوە دەکەنەوە کە گۆشتی قاز یەکێکە لەو گۆشتانەی کە بەهای خۆراکی زۆر بەرزە و یەکێکە لەو خۆراکانەی کە هەم بۆ بە تامیەکەی هەمیش بۆ ئەوەی کە زۆرترین وزە دەبەخشێتە مرۆڤ .

گۆشتی قاز  بەناوبانگە و لەناو کوردەواریشداگرنگی پێدراوە و بە یەکێک لە بەتامترین خۆراکەکان دادەنرێت، هه‌روه‌ها بۆ جەستەی ئەو کەسانەی گرفتی لاوازی و کەمی کێشیان هەیە ئەوا خواردنی باڵی قاز بەسوودە زۆرترین بڕی وزە دەبەخشێتە جەستە و بۆ ئەو کەسانەی کاری گران یان وەرزش دەکەن بایەخەکەی چەند قات دەبێتەوە جگەر و باڵی قاز یارمەتی دروستبوونی خوێن دەدەن و بۆ کەم خوێنی بەسوودن و لێدانی دڵ رێک دەخەن رۆنی قاز بۆ گورچیلە، چارەسەری کۆکە، گڕیی دەنگ و سووتانەوەی گەدە بەسوودەخواردنی گۆشتی قاز بۆ چارەسەری کۆ ئەندامی هەناسە و تەنگەنەفەسی باشە

خواردنی هێلکە قاز بۆ بۆ زیادبوونی کێش وکۆئەندامی هەناسە بەسوودە و ئەگەر بکرێت بە هێلکەو ڕۆن و رۆنی قازیش بەکار بهێنرێت ئەوا کاریگەریەکەی چەند قات دەبێتەوە بۆ ئەو کەسانەی کە بە هەر هۆیەک تووشی خوێنبەربوون دەبن خواردنی گۆشتی قاز پێشنیار دەکرێت لێنانی قاز بە رۆنی زەیتوون سوودەکانی چەند قات دەکاتەوە و باشترین ئەو بەهاراتانەی کە لەگەڵ ئەم گۆشتانەدا بەکار دێن بریتین لە جاترە، گژنیژ، کەرەو و دارچینی و سرکەش کولسترۆڵی کەم دەکاتەوە و وێڕای ئەوەی تامەکەشی خۆشتر دەکات بۆ لابردنی تامساردی گۆشتی قازیش باشتر وایە یەک یا دوو جار پاش کوڵاندن ئاوەکەی بڕێژرێت و پیاز و سەوزە گونجاوەکانی تێبکرێت.