كه‌له‌م و سووده‌كانی

08/12/2019 - 10:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی
لە فەڕەنساو ئیتاڵیا لە ساڵی (1923) ئەم سەوزەیە کەسێکی ئیتاڵی کە لە کالیفۆرنیا دەژیا بردی بۆ ئەوێ وە چاندی لەو کاتەوە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر برەو پەیدا دەکات و بەکاردێت بەتایبەت کەوا زانرا ماددەی دژە سەرەتانی تێدایە لەلای خەڵکی خۆشەویستر بوو.
کەلەم ، قرنابیت ، بروکلی هەموویان سوودوو سیفەتیان یەکە،کاتێک دەتەوێت کەلەم یان گوڵ کەلەم بکڕیت دەبێ تەڕو تازەو جوان بێت کە زەرد بو یان چرچ بوو بۆ خواردن باشنیە ، بە خاوی وەک سەوزەش لە ناو زەڵاتە دەکرێت بەڵام کە نیوە کوڵاو بکرێت باشترە سوودی کەلەم کاتێک دەردەکەوێت کە لەگەڵ ماددەی پڕۆتینی بخورێت چونکە ئەو ماددە دەگەێنێتە مێشک زۆر کەم شت هەیە بتوانێت دیوارەکانی مێشک ببڕێت و ماددە سودبەخشەکان بەرێتە ناوەوە .
وە ماددەی کالۆری کەمە و پاک کەرەوەی بەهێزەکە وتمان کەلەم بە مانای هەموو جۆرەکان‌ دێ بە گوڵ کەلەمیشەوە ،‌چونکە سیفەتیان یەکە تەنها شێوەو ڕەنگیان جیاوازە . کەلەم ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە ، بەو مانایە کە ئۆکسجین پەیدا بوو لە میتابولیسمی لە لاشەدا کە تێکدەری خانەکانی لاشەیە ، خواردنی کەلەم وادەکات ئەو زیانە بەتاڵ بێتەوە لاشەی مرۆڤ هەمیشە لە بەردەم هێرشی ئەو دوژمنە نەبینراوە دایە کە پێی دەڵێن سەرەتان یان شێر پەنجە.
لێکۆڵینەوەی پسپۆڕان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی لە هەفتەیەکدا چوار جار کەلەم بخۆن زۆر بە دەگمەن هەیە توشی سەرەتان ببن لە ساڵی (1970) لەسەر مشک تاقی کرایەوە کە هەرچەندە بە دەرزی ماددەی سەرەتانیان لێ دەدان توش نەدەبون چونکە پێشتر کەلەمیان دەرخوارد دابون . کەلەم ماددەی (lndol) ی تێدایە کە خاسیەتی دژە سەرەتانی تێدایە وناهێڵێت توش بیت ، وە کەسێک کە توش بوبێ کەلەم زۆر بخوات واتە ئەگەر هەمووڕۆژ یان هەر دوو ڕۆژ جارێ کەمێ بخوات ئەوغوددە سەرەتانیە ڕادەگرێت و ناهێڵێت زیاد بکات .