بزانه‌ سوودی فه‌لافل بۆ جه‌سته‌ چیه‌

09/12/2019 - 09:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

فەلافل یەکێکە لەو خواردنانەی کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی حەز بە خواردنی دەکەن بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ ئەوەی تامێکی خۆشی هەیە چەندین سوود بە جەستە دەگەیەنێت.

فه‌لافل دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و کانزاکان و ڕێژەی چەوری کەمە هەر ئەمەش وایکردووە کە سوودێکی زۆری هەبێت، پڕۆتین هۆکارە بۆ بەهێزکردنی ئێسکە پەیکەری لەش و دروستکردنی ئەنزیم و هۆڕمۆناتەکان وپتەوکردنی ماسولکەو ئێسکی لەش.

هەروەها لەگەڵ ئەوەی فەلافل بڕی چەورییەکەی کەمە بەڵام لەجۆری چەورییە سوودبەخش و تەندروستەکانە کە هاوشێوەی ماست و نان و سەوزەواتە ، ڕێژەی کۆڵیستڕۆڵی زیانبەخش دادەبەزێنێت و تەندروستی دڵ دەپارێزێت ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕادەگرێت ولە ماندویتی دورتدەخاتەوە و ڕێژەیەکی زۆر لە ماددەی ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە کە بە شێوەیەکی ڕێکخراو وزەی لەش بەرز دەکاتەوە و بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێری دەکەیت .تەندروستی جەستەی خانمان دەپارێزێت و مەترسییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەمدەکاتەوە پلەی گەرمی لەش لەکاتی سووڕی مانگانەدا دادەبەزێنێت.