چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ دووچاربووانى نه‌خۆشى ڕه‌بۆ

09/12/2019 - 15:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى زستان و باران و سه‌رمادا ، دووچاربووانى نه‌خۆشى هه‌ناسه‌توندى (ره‌بۆ ) زیاتر رووبه‌ڕووى كێشه‌ و گرفته‌كانى په‌یوه‌ست به‌ كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌ ده‌بنه‌وه‌ ، پسپۆڕانى ته‌ندروستیش چه‌ند رێنماییه‌ك پێشكه‌شى نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌ن ، دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌ ،له‌گه‌ڵ تێچوونى بارى ته‌ندروستى پێویسته‌ راسته‌وخۆ سه‌ردانى سه‌نته‌ر و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كانى فریاكه‌وتن بكرێت .


پسپۆڕانى ته‌ندورستى ده‌ڵێن :" بارانبارین و هه‌واى سارد ، مرۆڤ دووچارى نۆره‌ى ره‌بۆ ده‌كه‌ن ، بۆیه‌ پێویسته‌ خه‌ڵكى به‌ گشتى و دووچاربووانى نه‌خۆشى هه‌ناسه‌ توندى به‌ تایبه‌تى ، به‌ پێى توانا خۆیان له‌ هه‌واى سارد و گۆڕانى كه‌شوهه‌وا و بارانبارین بپارێزن " .


ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ " ئه‌گه‌ر هه‌ر ناچاربوون بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ ، ئه‌وكات سه‌ر و لوت و ده‌م دابپۆشن ، گرنگیشه‌ پڕژه‌ى چاره‌سه‌رى (به‌خاخ ) له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵبگرن له‌وكاته‌ى بارانده‌بارێت و هه‌واى ده‌ره‌وه‌ سارده‌ ، ئه‌و ده‌رمانه‌ش ده‌بێته‌ هۆى فراوانكردنى چیكڵدانه‌ هه‌واییه‌كان " .


له‌وكاته‌ش كه‌ پڕژه‌ى چاره‌سه‌رى (به‌خاخه‌كه‌ ) سودى نه‌بوو ، یان كه‌سه‌كه‌ نه‌یتوانى هه‌ناسه‌ بدات و قسه‌ بكات ، پێویسته‌ نه‌خۆشه‌كه‌ راسته‌وخۆ سه‌ردانى بنكه‌ و سه‌نته‌ره‌كانى فریاكه‌وتنى خێرا بكات .
له‌ نیشانه‌ تونده‌كانى نه‌خۆشى هه‌ناسه‌ توندى و ره‌بۆش بریتى یه‌ له‌ ، هه‌ناسه‌كى كورت و شین بوونه‌وه‌ى په‌له‌كان و زمان و لێوه‌كان و كۆكین و بیستنى ده‌نگى ویزه‌ له‌كاتى كۆكین و هه‌ناسه‌داندا .