زیانی به‌كارهێنانی سابوون بزانه‌

10/12/2019 - 10:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 ماڵپەڕی "msn" بڵاویکردەوە: زۆرینەی جۆرەکانی سابوون لە جیهاندا بە ماددەی زیانبەخش دروستدەکرێن بۆئەوەی بۆنیان خۆشبێت و بە جەستەوە بمێننەوە، ئەمەش کۆمەڵێك زیانی بۆ تەندروستی پێست دەبێت و ئەگەری تووشبوون بە هەندێك نەخۆشی و کێشەی تەندروستی زیاتر دەکات.

هەروەها بەکتریای بەسوودی پێست لەناودەبات زیان بە چینی دەرەوەی پێست دەگەیەنێت و خانەکانی پێست وشكدەکاتەوە و لەناویاندەبات ئەو سابوونانەی ڕێژەی تفتییان زۆرە ماددەی ترشی ناو پێست ناهێڵێت، کە ئەوەش ماددەیەکی پێویستە بۆ ڕێگریکردن لە چوونەژوورەوەی بەکتریا و ماددەی زیانبەخش بۆ ناو جەستە.

بەمەش پێست تووشی کێشەی تەندروستی دەبێت سابوون کرداری پێکهێنان و سوودوەرگرتن لە ڤیتامین D کەمدەکاتەوە لە پێستدا، بۆیە جەستە سوود لەو ڤیتامین Dیە وەرناگرێت کاتێك کە لەڕێگای خۆرەوە وەریگرتووە.