بزانه‌ خواردنه‌وه‌ی تایگه‌ر چ كاریگه‌ریه‌كی هه‌یه‌

10/12/2019 - 10:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی
تایگەر ڕێژەیەکی زۆر لە مادەی کافایینی تێدایە ،واتە لەیک قوتوو نزیکەی 80ملیگرام کافایینی تێدایە بێگوومان کافایینیش ئەچێتە خانەی مخدراتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی شێوەی لێدانی دڵ لێدانی دڵ زیاد دەکات بۆ 150لێدان لەیەک خوولەکدا.
هەروەهاتەنها خواردنەوەی دوو قوتو بەسە بۆ تووشبوون بەدڵەڕاوکێی دەروونی زۆر سەخت ئەگەر زۆرە ببێتە هۆی خوێن بەربوون (نزیف) لە لووتەوە تێکچوونی ددانەکان و بۆنی ناخۆشی دەم دەبێتە هۆی زوو زوو میزکردن، هەر بۆیەش لەیاریزانی تۆپی پێ قەدەغەکراوە تووشبوون بەژەهروای بەهۆی ئەو مادەیە کە زۆرجار لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن چارەسەری خێرایان بۆ ئەنجام دەدرێت، تووشبوون بە خەو زڕان و سەرئێشەی بێ هۆکار لەهەمووی خراپتر زیادبوونی ڕێژەی شەکر لەخوێندا ،کاڵی ڕەنگی ڕووخسار و هەندێک جار ئەبێتە زەردێکی زۆر کاڵ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و زیادبوونی خوێن لە ماسوولکەکان و کەمی خوێن لە پێستدا.