بزانه‌ بۆچی جل ووشكردنه‌وه‌ له‌ ژووره‌وه‌ خراپه‌

10/12/2019 - 10:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

لە وەرزی زستاندا وشککردنەوەی جلوبەرگ لە ژوورەوە، نەخۆشی کۆئەندامی هەناسەی لێدەکەوێتەوەبەپێی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی نوێ وشککردنەوەی جلوبەرگ لە ژوورەوە بە تایبەتی لە وەرزی زستاندا زیان بە کۆئەندامی هەناسە دەگەیەنێت.

هەروەهالێکۆڵینەوەکە ئاشکرای کردووەلەکاتی ووشککردنەوەی جلوبەرگ لەژوورەوە، ماددە کیمیاییەکانی تایت و بۆنخۆشکەری جل تێکەڵی هەوای ژوورەکە دەبێت و بە شێوەیەکی خراپ کاریگەری لەسەر ڕێژەی شێی ژوورەکە دەکات و زیان بە کۆئەندامی هەناسە دەگەیەنێت.

بۆیه‌ ڕێنمایی ده‌كرێت بارودۆخی کەشوهەوا هەر چۆنێک بێت تا دەتوانن جلوبەرگ لە دەرەوە ووشک بکەنەوە، ئەگەر هەر ناچار بوون لە وشککردنەوەی جلوبەرگ لە ژوورەوە، پێویستە جلەکان لەو ژوورە وشکبکرێتەوە کە چۆڵە و بەکارناهێنرێت نەک لە ژووری نوستن.