بزانه‌ خورما خواردن بۆچ كه‌سێك به‌سووده‌

02/01/2020 - 09:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

خورما خواردنێكی‌ بەتامەو چەند جۆرێكی‌ هەیە دەوڵەمەندە بە زۆربەی‌ ڤیتامین و كانزاكان بۆیە خواردنی سوودێكی‌ زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت، بۆیە پێویستە لانی كەم رۆژانە یەك دەنك خورما بخۆین.

سوودەكانی‌ :

1. خورما یارمەتیدەرێكی‌ باشە بۆ پاراستن له‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.

2. خورما كۆلیسترۆڵ لەخوێندا كەمدەكاتەوە، چونكە كۆلیسترۆڵ هۆكاری‌ سەرەكی‌ تووشبونە بەجەڵتەی‌ دڵ.

3. خورما بەهێزكەری‌ ئێسكە: بە بەسوودترین خۆراك دادەندرێت بۆ بەهێزكردنی‌ ددان و نەهێشتنی‌ ئازاری‌ سك.

4. چارەسەرە بۆهەستیاری‌ پێست: بەهۆی‌ بوونی‌ پێكهاتەی‌ گۆگرد تێیدا، چونكە كانزای‌ گۆگرد بەدەگمەن لەخواردنەكاندا هەیە.

5. چاو دەپارێزێت لە نەخۆشی شەوكوێری‌ و توانای‌ بینین بەهێز دەكات بەهۆی بوونی‌ برێكی‌ زۆر كانزاو ڤیتامینی‌ جیاواز لەپێكهاتەكەیدا.

6. بەهۆی‌ بوونی‌ ڤیتامین (A) تێیدا دژی‌ شێرپەنجەی‌ دەم و سیەكان و پێست لەنەخۆشییە جۆربەجۆرەكان دەپارێزێت.

7. یارمەتی‌ گەشەی‌ كۆرپەلە دەدات و لەدایك بوون ئاسان دەكات چارەسەری‌ خەوزڕانی‌ دایك دەكات لەكاتی‌ دووگیانیدا.

8. بەهۆی‌ بوونی‌ شەكری‌ سروشتی‌ تێیدا ناهێڵێت هاوسەنگی‌ شەكر لەلەشدا تێك بچێت و جێگەی‌ ئەو شەكرەی‌ كە لە لەشدا لەدەستی‌ دەدەیت پردەكاتەوە.

9. لەش دەپارێزێت لەكەم خوێنی،‌ چونكە برێكی‌ زۆر مادەی‌ ئاسنی‌ تێدایە توانای‌ گەیشتنی‌ ئۆكسجین بۆخوێن ئاسان دەكات.

10. وەرینی‌ قژ كەم دەكاتەوە: بەهۆی‌ بوونی‌ ڤیتامین (B) یەوە، چونكە ئەم ڤیتامینە یارمەتی‌ بەهێزبوونی‌ قژدەدات و وەرین دەیپارێزێت.