بزانه‌ ته‌ماته چ له‌ گورچیله‌ی مرۆڤ ده‌كات

02/01/2020 - 11:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

سەرباری ئەوەی كە لە چەندین توێژینەوەی پێشوودا سوودی بەرفراوانی تەماتە دەركەوتووە، لەنوێترین لێكۆڵینەوەشدا سوودێكی تری تەماتە ئاشكرابووەو بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك دەركەوتووە كە تەماتە دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی مرۆڤ لە نەخۆشی شێرپەنجەی گورچیلە.

بەپێی توێژینەوەیەك كە لەلایەن پسپۆڕان و شارەزایان ئەنجامدراوەو گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی كە خواردنی تەماتە دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی مرۆڤ لە نەخۆشی شێرپەنجەی گورچیلە.

توێژینەوەكە لەلایەن ژمارەیەك لێكۆڵەر لەسەر ژمارەیەك كەس ئەنجامدراوەو سەرەنجام ئاشكرابووە ، كە ئەوانەی بەبەرنامە تەماتە دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە زۆر لاوازترە بەبەراورد لەگەڵ ئەو كەسانەی كە تەماتە ناخۆن.

توێژەرەكان رایانگەیاندووە: بەهۆی بوونی ماددەی (لایكۆبین) لەناو تەماتەدا، كاریگەری تووشبوون بەو نەخۆشییە زۆر كەم دەبێتەوە، هەروەها هەمان ماددە لەناو شووتی و فراولەو سندی و ئەو میوانەی كە رەنگیان سوورە هەیە.