زانیاری لەسەر دەرزی هۆرمۆنی گەشەی منداڵ بزانە

02/01/2020 - 13:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

هەندێ لە هۆكاری كورتە باڵایی :

١. زۆربەی جار هۆكارەكەی بۆماوەییە(وراسیە)

٢. كەمی هۆرمۆنی گەشە ، ئەم حاڵەتە لە ٤٠٠٠ كەسدا یەك كەس توشی دەبێت.

٣. كەمی هۆرمۆنی غودەی دەرەقی.

٤. بەدخۆراكی.

٥. نەخۆشیە درێژخایەنەكان وەك نەخۆشی گورچیلە ، نەخۆشیە درێژخایەنەكانی كۆئەندامی هەرس ، نەخۆشی رۆماتیزم ، نەخۆشی سەلەسیمیای گەورە.

٦. حاڵەتە دەروونیەكان وەك خەمۆكی درێژخایەن.

٧. نەخۆشیە كرۆمۆسومیەكان وەك كونیشانەی داون و تێرنەر.

٨. هەندێ نەخۆشی لە كاتی دووگیانی وا دەكات منداڵەكە بچووك دەرچێت وەك نەخۆشی زەخت و شەكرە و كەمخوێن و كەم خۆراكی.

لە چی كاتێكدا پێویست دەكات دەرزی هۆرمۆنی گەشە بەكار بێت بۆ كورتە باڵای :

بەكار هێنانی لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكیتر هەندێ گۆرانكاری كەمی هەیە .
لە ولاتی خۆمان بە پێی رێنمای تازەی وەزارەتی تەندروستی عێراق بەكارهێنانی دەرزی گەشە تەنها لەم چوار حاڵەتە دەبێت بكرێت :

١. نەخۆشی كەمی هۆرمۆنی گەشە . ئەم حاڵەتە بە پشكنینێك تایبەت دەسنیشان دەكرێت كە تەنها لە بەشی گەشەی باڵا دەكرێت لە نەخۆشخانەی د.جمال احمد رشیدی منداڵان.

٢. گەر بەهەر هۆكارێك لە كاتی دووگیانی منداڵەكە بچووك بوو وە تا ٤ ساڵێ گەشەی باڵای منداڵەكە بە پێ پێویست نەبوو.

٣. نەخۆشی عجزی گورچیلەی درێژ خایەن .

٤. نەخۆشی كۆنیشانەی تێرنەر.

لەم چوار حاڵەتە لە بەشی گەشەی باڵا لە نەخۆشخانەی منداڵان فایلی تایبەتی بۆ دەكرێت ئینجا لە وەزارەتی تەندروستی بڕی پێویستی دەرزی هۆرمۆنی گەشەی بۆ دابین دەكرێت ، بەكارهێنانی ئەم دەرزیە لە ٥ بۆ ١٥ ساڵیە.
تكایە بێ راوێژیی بەشی گەشە لە نەخۆشخانەی د.جمال احمد رشیدی منداڵان ئەم دەرزیە بەكار مەهێنە تا دووربیت لە دەرەنجامە خراپەكانی ئەم دەرزیە.

زۆرێك لە دایك و باوكان پێویستیان بەم زانیاریە هەیە تكایە لای خۆتەوە شەیری بكە با هەموو لایەك ئاگادار بن.

 

 

 

 

 

 

 

ئــامـــادەكـــردنــــی :
د. ئـاكــــۆ كـــریــم جـــــلال
پـسپۆری نەخۆشیەكانی منداڵان و خۆراك و گەشەی منداڵان