هۆكارە بوماوەییەكانی دروستبونی شێرپەنجەی كۆڵۆن بزانە

04/01/2020 - 14:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

1.تەمەن:لە سەدا نەوەدی نەخۆشەكان تەمەنیان لە سەروو چل ساڵەوەیە, ڕێژەیەكی كەم لە گەنجتردا ڕووئەدات.


2.بۆماوەیی: ئەو گرێیانەی كە ئەبێتە شێرپەنجەی كۆڵۆن لە هەندی خێزاندا زۆرترە لەوانی تر.
3.هەندێ‌ نەخۆشی كۆڵون, وەكو برینی كۆڵنی درێژخایەن (Ulcerative Colitis) و نەخۆشی كرونز (Crohns Disease).
4-هەندی شێرپەنجەی كۆڵۆن بە بێ‌ هیچ لەم هۆیانەی باسمان كرد دەرئەكەوێت, بە واتای بەبێ‌ هیچ هۆیەكی پێشتر كە بتوانین خۆمانی لێ‌ بپارێزین.

كەواتە زۆر پێویستە هەموو كەسێك (نێر وەیا مێ‌) كە تەمەنی چل ساڵی تێپەڕاند نازوری كۆڵون بكات. لەوانەیە گرێیەكی بچوكی هەبێت پێش ئەوەی ببێت بە شێرپەنجە كە زۆر بە ئاسانی بە نازورەكە لا ئەبرێت و نەجاتی ئەبێت.

بەڵام بە مانەوەی ئەبێت بە شێرپەنجە و كاتێك پێئەزانێت كار لە كار ترازاوە و لە بڵاوبوونەوەدایە. ئەو كەسانەی كە برا, خوشك, دایك, باوك, ئاموزا وە یا پورزایان شێرپەنجەی كۆڵونی هەبێت زۆر پێویستە لە تەمەنی بیستوپێنج و بەرەوژوور دەستبكەن بە نازوری كۆڵون و كردنەوەی بە پێی پێویست و ڕێنماییێ‌ پزیشكی پسپۆڕ.

 

 

 

 

 

 


پروفیسۆر دكتۆر سیروان حەمەشەریف قەرەداغی