به‌م ڕێگایانه‌ خۆت له‌ ووشك بوونی پێست بپارێزه‌

05/01/2020 - 11:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

پێست هەستیاترین ئەندامی جەستەی مرۆڤە، هەموو بەركەوتەیەكی دەرەكی سەرەتا لەپێستەوە دەست پێدەكات، بۆ ئەوەی پێستمان هەردەم سەلامت و جوان بێت، ئەم هەنگاوانە بگیرێتە بەر باش دەبێت.

1. بەئاوی نیمچە گەرم دەم و چاوت بشۆو خۆت بەدوور بگرە لەئاوی گەرم, ئەگەر چی بەكارهێنانی هەندێك هێمنی كاتیشت پێببەخشێت, ئاوی گەرم زیان لەپێست دەدات و شێی كەم دەكاتەوە, باشتر وایە لە (10 – 15) خولەك زیاتر لەحەمامی گەرمدا نەمێنیتەوە.

2. بەكارنەهێنانی ئەو سابوونانەی كە مادەی كیمیایی بەهێزیان تێدایە.

3. بەیانیان دەم و چاوت بەسابوون مەشۆ, بەڵكو شەوانە یەك جار سابوون بەكاربهێنەو پاشان كرێم بەكاربهێنە پێش ئەوەی پێستت بەتەواوی وشك بێتەوە پاراستنی پێست لەهەوای ساردی زستان پێویستە بۆ ئەوەی توشی قلێشی و سووربونەوە نەبێت.

4. بەیانیان دەتوانیت بەئاوی نەخالە یان سوسی گەنم دەم و چاوت بشۆیت بۆ ئەوەی ڕوونی و گەشاوەیی ببەخشێت بەدەموو چاوت و كە ئەمەش چرچی كەم دەكاتەوە.

5. شەوانە دەتوانیت ئەم گیراوەیە بەكار بهێنیت بۆ قەڵەو كردنی دەم و چاوت :

(ئاوی لیمۆ + ماست + شیر + گلیسرین)

تێكەڵ بكەو پێش نووستن بەكاری بهێنەو بەیانیانیش دەتوانیت بەئاوی نەخالە بیشۆیت.

6. ئەو كەسانەی كەووشكی پێستیان هەیە نابێت بەهیچ شێوەیەك كۆلۆنیاو ئەو میكیاژانە بەكاربهێنن كە بۆنیان تێدایە, چونكە مادەی كیمیایی بۆن دەبێتە هۆی وشكبوون و هەستیاری زیاتری پێستەكە.

7. بەكارهێنانی خاولی لۆكە بۆ وشككردنەوەی پێست و دووركەوتنەوە لەو خاولیانەی كەمادەی نایلۆنیان تێدایە.