8 كه‌س نابێت ده‌رمانی ڤۆڵتارین به‌كار بێنن

06/01/2020 - 10:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی سلێمانی ڕایگەیاند: هەشت کەس نابێت دەرمانی ڤۆڵتارین بەکاربهێنن چونکە کارلێک درووستدەکات و بۆ کاریگەری خراپی بۆ جەستەی نەخۆشەکە دەبێت.

ڤۆڵتارین کە بەشێوەی حەب ، جێڵ ، دەرزی هەیە ناوی زانستی(diclofenac) ە و ئەم ٨ کەسە نابێت بەکاری بهێنن.

 

١ بۆ کەسێ حەساسێتی بە ( asprin ) یان (anti inflammatory )هەیە .

٢ بۆ کەسێک بەکارنایەت کە (athma ) یان هەناسە تەنگی هەبێ .

٣ بۆ کەسێک بەکارنایەت نەخۆشی_دڵی هەبێت .

٤ بۆ کەسێک بەکارنایەت کێشەی_هەرسی هەبێت چونکە ڕەنگە ببێتە هۆی (bleeding ) لە ( stomach ) یان (in testine )

٥ بۆ کەسێک بەکارنایەت کێشەی خوێن_مەین (blood clotting )ی هەبێت .

٦ بۆ کەسێک بەکار نایەت شەکرەی هەبێت .

٧ بۆ کەسێک بەکارنایەت گورچیلەو جگەری نەخۆش بێت.

٨ بۆ ئافرەتی دووگیان بەکارنایەت .