ئه‌م جۆره‌ چه‌ره‌زه‌ مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌ چه‌ندین نه‌خۆشی

08/01/2020 - 11:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

گازۆ یەكێكە لەو خۆراكانەی كە بایەخی خۆراكی وەكو زەیتی زەیتوون وایە، ئەو چەورییە ناتێرەی كە لە گازۆدایەو پارێزەرە بۆ دڵ هەمان ئەو چەورییەیە ناتێرییەكانییە كە لەناو زەیتی زەیتووندایە. 

 

ئەم چەورییە، رێژەی گلیسریدە سیانییەكان دادەبەزرێنێت بەتایبەتی لە نەخۆشانی شەكرەدا.

گازۆ یەكێكە لەو خۆراكانەی كە گەلێك مادەی دژە ئۆكسانی تێدایە كە گرنگن بۆ پاراستنی دڵ لە نەخۆشی، بۆ ئەم مەبەستە هەوڵ بدە هەفتانە بە لای كەم چوار جار گازۆ بخۆیت هەر جارەی دوو كەوچكی گەورە، هەروەها گازۆ بڕێكی باشی لە كانزای كۆپەر تێدایە كە رۆڵێكی بەرفراوانی هەیە لە چەندین كرداری فسیۆلۆژی لە لەشدا.

هەروەها باس لەوەشكراوە كە ئەو سوودانەی لەگازۆدا هەیە وەكو :

1. سوود وەرگرتن لە ئاسن كە پێویستە بۆ رێگرتن لە كەمخوێنی.

2. رزگاركردنی لەش لە مادە یان كۆلكە سەربەستەكان كە زیان بە خانەكان دەگەیەنن.

3. گەشەی ئێسك و خانە بەستەرەكان.

4. خواردنی گازۆ تەندروستی بۆڕییەكانی خوێن جومگەكان دەپارێزێت، قۆڵۆنیش لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزێت.

5. مەگنسیۆمی ناو گازۆ گەلێك گرنگە بۆ تەندروستی ئێسكەكان، هەروەها خواردنی گازۆ دەمانپارێزێت لە تووشبوون بە بەردی زراو.