ئەوەی لەبارەی هەنجیری ووشك كراو نەتزانیوە

19/01/2020 - 09:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

هەنجیر لە عەرەبستانەوە هاتۆتەكایەوە، لەو ناوچە گەرمانەی كە هاوینیان ووشكەو زستانیان فێنك و باراناویە بە باشترین شێوە گەشە دەكەن.

هەرچەندە وەك میوە حسابی بۆ دەكرێت، بەڵام بەگوێرەی دەستەی ڕاوێژكاری هەنجیری كالیفۆرنی لەڕاستیدا هەنجیر گوڵێكی پێون كراوەو تۆوەكانی ناوی بە میوە ئەژماردەكرێن.

میوە بێت یاخود گوڵ، خۆراكی دەوڵەمەندی هەنجیری ووشك كراو دەتوانێت یارمەتی دەربێت لە پڕكردنەوەی ئەو خۆراكە گرنگانەی كە پێویستن بۆت و هەروەها سەلامەتی زیاتر بۆ سیستەمی خواردنت دابین دەكەن.

بەرزی ریشاڵ

بڕی نیو كوپ لە هەنجیری ووشككراو (7.3) گرام ریشاڵی تێدایە، هەبوونی ریشاڵی زیاتر لە ناو سیستەمی تایبەتی خواردنت، دەتوانێت یارمەتی دەربێت لە كەمكردنەوەی مەترسیەكانی نەخۆشیە درێژخایەنەكانی وەك نەخۆشی دڵ و شەكرە.

هەنجیری ووشك كراو هەردوو ریشاڵی تواوەو نەتواوەی تێدایە، ریشاڵی تواوە هەرس خاو دەكاتەوە بۆ ئارەزووكردنی خواردن و دەست بەسەرداگرتنی شەكری خوێن و هەروەها یارمەتی دابەزاندنی رێژەی كۆلسترۆڵی خوێن دەدات، ریشاڵی نەتواوە قەبارەی پیسایی مرۆڤ زیاد دەكات و كرداری ریخۆڵەكان باشتر دەكات.

ئافرەتی پێگەیشتوی سالم رۆژانە 21 بۆ 25 گرام ریشاڵی پێویستە، پیاوی پێگەیشتوش 30 بۆ 38 گرام ریشاڵی پێویستە ڕۆژانە.

بەسودە بۆ ئێسكەكانت

هەنجیر لە زۆربەی میوەكانی تر كالیسیۆمی زیاتری تێدایە، بەگوێرەی دەستەی راوێژكاری هەنجیری كالیفۆرنی لە بڕی نیو كوپدا 121 ملی گرام كالیسیۆم هەیە، بڕی وەرگیراوی كالیسیۆمی پێویست یارمەتی گەشەو تەندروستی ئێسك دەدات و مەترسی گەشەسەندنی نەخۆشی فشەڵی ئێسك كەم دەكاتەوە.

مرۆڤی پێگەیشتوو ڕۆژانە (1,000) بۆ (1,200) ملی گرام كالیسیۆمی پێویستە، بەشی یەك ژەم لە هەنجیری ووشك كراو بڕی (12٪) ی ئەو كالیسیۆمە دابین دەكات كە ڕۆژانە پێویستە هەتبێت، بەزۆری هاوشێوەیە لەگەڵ یەك كوپ لە پەنیری دەرهێنراودا. هەبوونی ئەو خۆراكە جۆراو جۆرانەی دەوڵەمەندن بە كالیسیۆم – وەك هەنجیری ووشك كراو – دەتوانن دڵنیایی ئەوە بدەن كە لاشەت پێویستیەكانی رۆژانە بەدەست دەهێنیت.

فشاری خوێن كەم دەكاتەوە.

بەكاربردنی هەنجیری ووشك كراو دەتوانێت یارمەتی دەربێت لە دەست خستنی ئەو پۆتاسیۆمەی ڕۆژانە پێویستە هەتبێت، هەروەها یارمەتی كەمكردنەوەی پەستانی خوێنیش دەدات.

بڕی نیو كوپ لە هەنجیری ووشك كراو (507) ملی گرام پۆتاسیۆمی تێدایە، پۆتاسیۆم كانزایەكە یارمەتی پاراستنی هاوسەنگی شلە دەدات، زیادبوونی بڕی وەرگیراوی پۆتاسیۆمی ڕۆژانەت دەتوانێت یارمەتی كەمكردنەوەی كاریگەریە تیژەكانی سۆدیۆم بدات و یارمەتی دەریشە لە دابەزاندنی فشاری خوێندا.

ناوەندی یەكێتی دڵی ئەمریكی دەڵێت : سیستەمێكی خواردنی تەندروست پێویستە رۆژنە (4.700) ملی گرام پۆتاسیۆمی تێدابێت لە رێگەی خۆراكە سروشتیەكانەوە.

بڕی یەك ژەم لە هەنجیری ووشك كراو، دەتوانێت یارمەتی بەدەست هێنانی 10٪ ئەو پۆتاسیۆمە بدات كە پێویستە ڕۆژانە هەتبێت.

سەرچاوەی باشی ئاسنە هەنجیری ووشك كراو دەتوانێت یارمەتیت بدات لە دەستخستنی ڕێژەی ئەو ئاسنەی كە پێویستە هەتبێت.

بڕی نیو كوپ هەنجیری ووشك كراو 1.5 ملی گرام ئاسنی تێدایە، ئاسن یەكێكە لەو كانزا گرنگانەی كە پێویستە بۆ یارمەتیدانی گواستنەوەی ئۆكسجین لە خوێندا.

نەبونی ئاسنی پێویست لە سیستەمی خواردنتدا، گەشتنی ئۆكسیجین بۆ ناو خانەكانت كەم دەكاتەوەو وات لێدەكات هەست بە ماندوێتی و لاوازی بكەیت و پەتاش زوو كارت لێدەكات.

ئافرەت و كوڕی پێگەیشتوو تا سەرو تەمەنی 51 ساڵیش رۆژانە 8 ملی گرام ئاسنیان پێویستە، ئەو ئافرەتەی تەمەنی لە نێوان 19 بۆ 50 ساڵدایە رۆژانە 18 ملی گرام ئاسنیان پێویستە.