به‌ پێی جۆری خوێنت؛ بزانه‌ ده‌بێت كام جۆر خواردن بخۆیت

20/01/2020 - 10:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

به‌ پێی گروپی خوێنت، بزانه‌ پێویسته‌ دووربكه‌ویته‌وه‌ له‌ كامه‌ خواردن و چ جۆرێك زۆر بخۆیت:

گروپی خوێنی O:

ئه‌م خواردنانه‌ بخۆ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ی پرۆتین، مریشك، ماسی و سه‌وزه‌وات، و زۆر تیشك بخه‌ سه‌ر ئه‌و خواردنانه‌ی تۆودارن، فاسۆڵیا و به‌رهه‌مه‌كانی شیر.

 

گروپی خوێنی A:

به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سانی خاوه‌ن ئه‌م گروپی خوێنه‌؛ سیسته‌می به‌رگری له‌شیان هه‌ستیاره‌، پێویسته‌ ئه‌م جۆره‌ خواردنانه‌ زۆر بخۆن، كه‌ دوورن له‌ گۆشت و ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ میوه‌جات و سه‌وزه‌وات، فاسۆڵیا و دانه‌وێڵه‌ و خواردنه‌ تۆوداره‌كان.

 

گروپی خوێنی B:

دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ گه‌نمه‌شامی، گه‌نم، ئارد، نیسك، ته‌ماته‌، فستقی سودانی، كونجی. و سه‌وزه‌وات و هێلكه‌ و گۆشت و شیره‌منه‌ی كه‌م چه‌ور زۆر بخۆ.

 

گروپی خوێنی AB:

ئه‌م خواردنانه‌ی كه‌ پێویسته‌ زۆر بیانخۆیت، رۆنی رووه‌كی، خوارده‌مه‌نییه‌ ئاوییه‌كان، شیره‌مه‌نیه‌كان و سه‌وزه‌وات. كه‌سانی خاوه‌ن گروپی AB ترشی گه‌ده‌یان كه‌مه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی كافاین ، ئه‌لكهول، جگه‌ره‌كێشان و گۆشتی له‌ قووتوو كراو.

 

ئاماده‌كردن: ماڵپه‌ری كوردیو