نهێنییە سەیرەكانی گوڵەبەڕۆژە بزانە

21/01/2020 - 11:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

لەگەڵ ئەوەی گوڵەبەرۆژە خواردن بەنیشانەی بێ‌ كاری ناوبراوە، بەڵام لەرووی تەندروستییەو كۆمەڵێك سوودی باشی هەیە، كە ئەمانە بەشێكیانن.

خێراكردنی گەشەی قژ :

لەبەر ئەوەی گوڵەبەڕۆژە ڕێژەیەكی باش لە ڤیتامین (E) ی تێدایە، یارمەتی گەشەی قژ دەدات و بەهێزی دەكات، ڤیتامین (E) ی تەنها یارمەتی سوڕی خوێن نادات بۆ پێست، بەڵكو دەبێتە هۆی زیادكردنی سەرچاوەی ماددەی خۆراكی بۆ ڕەگی موو.

كەمكردنەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش :

ناوكی گوڵەبەڕۆژە دەوڵەمەندە بە (Phytosterols) كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش، هەروەها بەهۆی ئەسیدە چەورەكانییەوە ڕۆڵێكی كاریگەری هەیە لە ڕێكخستنی كۆلیسترۆڵداو مەترسی تووشبون بە نەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە.

ڕێژەی كالیسیۆم لەلەشدا دەپارێزێت :

(100) گرام ناوكی گوڵەبەڕۆژە بە ئەندازەی یەك پەرداخ شیری مانگا كالیسیۆم دەبەخشێت بەلەش و بڕی (120) میللی گرام كالیسیۆمی لەش دابین دەكات.

سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات :

بەهۆی ڕێژەیەكی زۆری سلنیۆم لە ناوكی گوڵەبەڕۆژەدا دەبێتە هۆی پاراستنی خانەكان لەبەرامبەر هەر زیانێكدا، هەروەها لەش دەپارێزێت لە هەوكردن و سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات.