زیانەكانی حەبی ئازارشكێن بزانە

23/01/2020 - 12:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

پسپۆرانی ئەمریكی هۆشداری دەدەن بەمرۆڤ كە دووربكەونەوە لەخواردنی حەبی ئازارشكێن، پێشیان وایە ساڵانە دەیان هەزار كەس بەهۆی خواردنی ئەم حەبانەوە گیان لەدەست دەدەن.

خواردنی حەبی ئازارشكێن نابێت بەبێ‌ ڕێنمایی پزیشكی بێت، چونكە زیانەكانی لە قازانجەكانی زۆر زیاترە، تەنها لەساڵی (2014) لەئەمریكا (47) هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.

سەنتەرەكانی خۆپاراستن و قەڵاچۆكردنی نەخۆشی بڵاویانكردۆتەوە، ڕێژەی ئەوانەی گیان لەدەستدەدەن بەهۆی خواردنی ئەو داوو دەرمانانەی ئەفیۆنیان تێدایە وەك (ئۆكسیكۆدۆن) و (هیدرۆكۆدۆن) بەڕێژەی (7%) زیادبووە.

هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە، كە لە ئەمریكا زۆربوونی مردن بەهۆی ژەهراوی بوونی دەرمانەوە ڕووی لەبەرزبوونەوە كردووە.