بۆ دووربوون لەم نەخۆشییە تەماتە بخۆن

23/01/2020 - 12:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی فینلەندی، ئەوانەی تەماتە زۆر دەخۆن كەمتر تووشی نه‌خۆشیه‌كان ده‌بن.

توێژەران دەڵێن: لەنێو هەزار پیاودا كە بۆ ماوەی (12) ساڵ چاودێری دۆخیان كراوە، لەبەرئەوەی رێژەی مادەی لیكۆبین لە خوێنیاندا زۆر بووە، كەمتر تووشی جەڵتە هاتوون.

لیكۆبین مادەیەكی كیمیاوییەو رەنگی سوور دەداتە تەماتەو بیبەرو گێزەری سوورو شووتی.

(جۆنی كاربی) كە سەرپەرشتی توێژینەوەكەی كردووە دەڵێ : لیكۆبین مادەیەكی دژە ئەكسیدەو یارمەتی پاراستنی خانەكانی لەش دەدات لە هەر زیانێك لە كۆتاییدا ببێتە هۆی نەخۆشی.

توێژینەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە مادەی لیكۆبین هەروەها یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی هەڵئاوسان و خەستبوونەوەی خوێن.

 

توێژینەوەكە، (1031) پیاوی گرتەوە كە تەمەنیان لە نێوان (55 – 46) ساڵیدا بووەو لە ماوەی (12) ساڵدا تەنیا (11) حاڵەتی جەڵتە لە نێو ئەوانەدا هەبوو كە رێژەی لیكۆبینیان بەرزەو لەوانیتردا ژمارەكە گەیشتە (25) كەس.