ئەم كەسانە ئاوی لیمۆ بخۆنەوە

25/01/2020 - 11:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

1. ئاوی لیمۆ لەش دەپارێزێت لەتووش بوون بەسەرماو نەخۆشی ئەنفلۆنزا ئەویش بەهۆی بوونی ڤیتامین (C) بۆ خواردنەوەو غەرغەرە كردن.

2. پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت تێنوویەتی دەشكێنێت.

3. بۆری میز خاوێن دەكاتەوەو چارەسەری نەخۆشی و كەم و كورتیەكانی گورچیلە دەكات، هەروەها بەردو ڕەملی ناو گورچیلە فرێ دەداتە دەرەوەو بەكتریای ناو بۆری میز لەناو دەبات.

4. چارەسەری ئێش و ئازاری دەمارەكان و ڕۆماتیزم دەكات.

5. بەخواردنەوەی ئاوی لیمۆ چارەسەری هەستیاری پێست (حەساسیە) دەكات.

6. دژی خوێن بەربوونی (نەزیف) رەحمە.

7. سووڕی خوێنی دەمارەكان بەهێز دەكات بەهۆی بوونی ماددەی (Rutin) و ڤیتامین (C).

8. چارەسەری نەخۆشی زەردتك دەكات.

9. دەرمانی تەنگەنەفەسی و هەستیاری (حەساسیە) یە.

10. ڕێگرە لەتووش بوون بەنەخۆشی مەلاریا .

11. تەندروستی لەش دەپارێزێت و بەرگری لەش بەهێز دەكات.

12. چارەسەری سك چوون و هەوكردن (ئیلتیهابات) دەكات.