نیشانەی ڤایرۆسی نوێی كڕۆنا و ڕێژەی مەرگهێنەرییەكەی بزانە

30/01/2020 - 09:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

لە كۆتایی ساڵی ۲۰۱۹دا لێپرسراوانی تەندروستی لە چین، جیهانیان لە ڤایرۆسێكی بەتوانای نوێ ئاگادار كردەوە. ئەم ڤایرۆسە لە ناوەڕاستی مانگی دوانزەدا لە ژمارەیەكی كەمی خەڵك لە شاری ووهان بووەتە هۆی هەوكردنی سییەكانیان. ژمارەی نەخۆشەكان لەو كاتەوە زیادی كردووە، تا ۲۳ی مانگی یەك، زۆرتر لە ۶۰۰ كەس تووش بوون. دڵنیایی دراوەتەوە كە ئەم ڤایرۆسە، ڤایرۆسێكی نوێیە، لە هەمان جۆری SARS و MERS.

كڕۆنا چییە؟

كڕۆنا باوە و بە شێوەی ئاسایی دەبێتە هۆی كێشەی سووك لە هەناسەداندا، وەك كۆكە و ئاوڕژانی لوت. هەندێكیان مەترسیدارترن. SARS، كە زۆرتر لە ۸۰۰۰ كەسی تووش كردبوو، بەرپرسی مەرگی ۷۷۴ كەس لە كاتی سەرهەڵدانی نەخۆشییەكە لە ساڵی ۲۰۰۳دا بوو. MERS، كه بۆ یەكەم جار لە ساڵی ۲۰۱۲دا ناسرا، مەرگهێنەرترە. دەوروبەری ۳۴ لەسەدی كەسانێك كە تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون، مردن.

نیشانەی نەخۆشیی ئەم ڤایرۆسە نوێیە چییە؟

كەسانێك كە تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون، زۆربەی جار تووشی كۆكە و تا، و هەندێك جار تووشی كێشەی هەناسەدان دەبن. بە پێی لێپرسراوانی تەندروستی، ئەم نیشانانە لەنێوان دوو ڕۆژ تا دوو حەوتە پاش تووشبوون بە ڤایرۆس، سەر هەڵدێنن.

ئەم ڤایرۆسە لە كوێوە هاتووە؟

ڕێكخر‌اوی جیهانیی تەندروستی بە ڕۆژنامەنوسانی گوت كە ئەم بریكارێتیە هێشتا لەسەر دۆزینەوەی سەرچاوەی ئەم ڤایرۆسە كار دەكات. بەڵام زۆربەی كەسانێك كە بۆ یەكەم جار تووشبوون، سەردانی بازاڕی خۆراك لە ووهانیان كردبوو. لەو كاتەوە، ئەو بازاڕە كە ئاژەڵی كێویی زیندوو و كێلگەیی دەفرۆشن داخراوە و پاككراوەتەوە.

شیكردنەوەی جینێتیكی نوێ ئاماژە بەوە دەكات كە ئەم ڤایرۆسە لە ڤایرۆسێك دەچێت كە شەمشەمەكوێرەكان و مارەكان تووش دەكات. باسكارەكان لەسەر ئەو باوەڕەن كە ئەم كێشەیە لەوانەیە لە ڤایرۆسێكی جیا لە تێكەڵ بوونی شەمشەمەكوێرەكان و مارەكان بێت. ئەم شتە دەتوانێت لە سروشتدا ڕوو بدات، بەڵام لەوانەیە لە بازاڕیش كە ئاژەڵەكان لە نزیكی یەك داندراون، ڕووی دابێت.

چۆن ئەم ڤایرۆسە لە مڕۆڤدا بڵاو دەبێتەوە؟

هەمان شیكردنەوەی جینێتیك ئاماژە دەكات كە ڤایرۆسەكە لەوانەیە بە هۆی بازدان لە جینێك بۆ پرۆتینێك، توانای بازدان لە مارەوە بۆ مڕۆڤی ببێت. ئەگەر ڤایرۆسێك لە پیسایی ئاژەڵدا بێت، هەندێك باسكار لەسەر ئەو باوەڕەن كە ئەم ڤایرۆسە دەتوانێت لە هەوادا بڵاوبێتەوە و مڕۆڤ هەناسە هەڵبمژێت و ئەو ڤایرۆسە بچێتە ناو جەستەیەوە.

ئەم ڤایرۆسە چەندە بڵاو دەبێتەوە؟

زۆر زووە بۆ زانینی ئەوەی كە ئەم ڤایرۆسە چەندە بەئاسانی بڵاو دەبێتەوە. ڤایرۆسەكە لە هەوادایە و دەزانین كە دەتوانێت لەنێوان خەڵكدا بگوازرێتەوە