ئەم زانیاریە گرینگانە بخوێنەوە و بۆ هەموو هاوڕێكانتی بنێرە

30/01/2020 - 08:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا وەزارەتی تەندروستی کەنەدی ھۆشیاری دا لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەم شێوەیە ئامۆژگاری ھاوڵاتیانی کرد و داوایلێکردن کە بە ھەموو ھاوڕێیان و خێزانەکانیان ڕابگەیەنن : 

ئەم پەتایەی لە ووڵاتی چیندا بڵاوبۆتەوەو بەشی سەرەوەی کۆئەندامی ھەناسە دەگرێتەوە، پەتایەکی ھەتا بڵێیت قورس و ترسناکە، ئەو ڤایرۆسەی کە ھۆکاری پەتاکەیە زۆر بەھێزەو و بەرھەڵستی زۆرە بۆ ئەو دژە بەکتریایانەی لە ئێستادا ھەن .

" ھەوکردن بە ڤایرۆس جیاوازە لە ھەوکردن بە بەکتریا، بۆیە دژە بەکتریاکان لە ئێستادا کاریگەریەکی وایان نیە " . 

لە ئێستادا باشترین ڕێگا خۆپاراستنە ، ئەویش بە خۆپاراستن لە وشکبوونەوەی ناودەم و قورگ، ھەر بۆیە نابێت بە ھیچ جۆرێک خۆت تینوو بکەیت و دەبێت بە بەردەوامی ئاو بخۆیتەوە ، چونکە تەنیا بە ووشک بوونەوەی ئەو پەردە لینجیە (mucous membrane)ی ناودەم و قورگی داپۆشیوە ، ڤایرۆسەکە دێتە ناو لەشت و بڵاودەبێتەوە لە ماوەی( ١٠)،دەقیقەدا .

ھەر بۆیە خواردنەوەی (٥٠-٨٠) مل لەگەورەدا ، و (٣٠-٥٠)مل لە مناڵدا، بەپێی تەمەن ھەر کات ھەستت کرد ناو قورگت ووشک بۆتەوە . چاوەڕێ مەکە تا تینوت دەبێت ئینجا ئاو بخۆیتەوە ، دەبە ئاوەکەت لەگەڵ خۆت بەرە بۆ ھەموو جێگایەک ، پێویست ناکات ھەمووی بەسەر یەکەوە بخۆیت ، چونکە ھیچ جیاوازی نیەو یارمەتیت نادات ، لەبری ئەوە ھەرکات ھەستت کرد قورگت ووشکە ئاو بخۆ . 

ھەتاکو کۆتایی مانگی سێ ( مارس ) مەچۆرە ھیچ شوێنێکی قەرەباڵغ ، دەمامک بەکاربێنە لە شوێنە پێویستەکان و بە تایبەتی لە شەمەندەفەر و پاس و ھۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی .

دوورکەوەرەوە لە خواردنی خواردەمەنیە سورەوکراو و تیژه‌كان و ھەروەھا ڤیتامین سی(c) لەگەڵ خۆت ھەڵگرە بۆ بەکارھێنانی .

نیشانەکانی ⁄ وەسفکردنی حاڵەتەکە :

١- تا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بۆ چەند جارێک و دووبارەبوونەوەی . 

٢- کۆکە بۆ ماوەیەکی زۆر لەدوای تاکە . 

٣- منداڵان ئەگەری توشبونیان زیاترە . 

٤- گەورەکان زیاتر ھەست بە بێتاقەتی و سەرئێشە و ناڕەحەتیەکانی کۆئەندامی ھەناسە دەکەن بەشێوەیەکی سەرەکی . 

د.هاڤین کەمال