ژاپۆن سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی له‌ (چین)ن ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی

02/02/2020 - 13:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

لە ژاپۆن سێ حاڵەتی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا، کە هەرسێکیان لە شاری وهانەوە گەشتیانکردبوو، لە هیندستانیش حاڵەتێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا، سعودیەش بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە گەشتەکانی بۆ وڵاتی چین تا کاتێکی نادیار هەڵپەسارد.

وەزارەتی تەندروستی ژاپۆن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سێ حاڵەتی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکە تۆمارکراوە، کە هەرسێکیان لە شاری وهانەوە گەشتیانکردبوو، یەکێکیان لە پشکنینە سەرەتاییەکاندا بەتوشبوو تۆمارنەکرابوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا حکومەتی ژاپۆن چەند فڕۆکەیەک دەنێرێت بۆ گەڕانەوەی هەمو هەمو ئەو هاوڵاتییە ژاپۆنیانەی کە لە شاری وهان و هۆبین لە چین، کە نەخۆشییەکە تێدا بڵاوبوەتەوە، پێشتریش بە نامەی تایبەت ئەو هاوڵاتیانە لەبارەی پلانی حکومەتەکەیان ئاگەدارکراونەتەوە.

لەلایەن خۆیەوە حکومەتی هیندستان لە راگەیەندراوێکدا، دوەم حاڵەتی توشبوی ڤایرۆسەکەی لەناوچەی کیرالا لە باشوری هندستان راگەیاند.

بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای کوشندەوە سعودیە هەمو گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی ریازی پایتەخت و شاری جەددە و جەوانز تا کاتێکی نادیار هەڵپەسارد