ئەم سێ ڤیتامینە بخۆیت ، كۆرۆنا لێت دووردەكەوێتەوە

03/02/2020 - 09:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

ڤایرۆسی كۆرۆنای بكوژ وڵاتە ئاسیاوییەكانی هێناوەتە جوڵە بۆ دۆزینەوە چارەسەرێكی نوێ و دوورخستنەوەی ئەم بكوژە لە كۆمەڵگاكەیان.

ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بۆ یەكەمجار لە شاری ووهانی چینی بڵاوبوویەوە راستەوخۆ لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گواسترایەوە و مرۆڤەكان دەكوژێت.

پسپۆرێكی خواردەمەنی لە كۆلێژی پزیشكی لە زانكۆی ئەندەنوسیا (سابتاوتی باردوسونو) راگەیاند : " منداڵ بەشێوەیەكی باشتر بەرگەی ئەم ڤایرۆسە دەگرێت و دەتوانێت بەسەریدا زاڵ بێت ئەویش بەهۆی رێكی لە خواردن و بوونی سێ ڤیتامینی گرنگ".

لەبارەی ڤیتامینەكان باردوسونو دەڵێت : " ئەگەر هەرسێ ڤیتامین (A) و (G) و (D) بەشێوەیەكی رێك لە لەش هەبێت دەتوانرێت بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا زاڵ بێت".