ئه‌م به‌شه‌ی سه‌روپێ نابێت بخورێت

03/02/2020 - 10:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

سه‌روپێ یه‌كێكه‌ له‌ خواردنه‌ زۆر قورسه‌كان كه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر چه‌وری له‌ خۆگرتووه‌ و به‌شێكی به‌ سووده‌ و به‌شێكی دیكه‌شی ناته‌ندروست و مه‌ترسیداره‌.

پسپۆڕان ده‌ڵێن: "له‌راستیدا سه‌روپێ سه‌رچاوه‌یه‌كی خواردنییه‌ كه‌ رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر چه‌وری تێدایه‌ زیاتر له‌وه‌ی كه‌ به‌ سوود بێت، زیانبه‌خشه‌".

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن: "سه‌روپێ رێژه‌یه‌كی زۆر كۆلیستڕۆڵی تێدایه‌، كۆلیسترۆڵ یه‌كێكه‌ له‌و چه‌ورییانه‌ی كه‌ ده‌چێته‌ ناو ده‌ماره‌كانی خوێن و ده‌بێته‌هۆی گیرانیان و له‌ درێژه‌ماوه‌دا ده‌بێته‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك".

ئه‌و پسپۆڕانه‌ ئاشكراشیانكردووه‌: "زیانبه‌خشترین به‌شی سه‌روپێ مێشكه‌، به‌تایبه‌ت مێشكی مه‌ڕ و گا كه‌ زۆرترین رێژه‌ی كۆڵیستڕۆڵ، واته‌ به‌ئه‌ندازه‌ی خواردنی زیاتر له‌ 8 هێلكه‌ی تێدایه‌".

كێشی مێشكی گا 120 گرامه‌ كه‌ نزیك به‌ 2000 میلی گرام كۆلیستڕۆڵی تێدایه‌ و 130 كیلۆ كالۆری وزه‌ له‌خۆده‌گرێت.