پزیشكه‌كان به‌ ئاره‌زووی خۆیان ده‌وام ده‌كه‌ن!؟

03/02/2020 - 13:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

ڕۆژانە لە نەخۆشخانە حكومییەكاندا لە تەواوی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان نەخۆشەكان له‌ چاوەڕوانی بینینی پزیشكه‌كاندان ،  پزیشكەكانیش بە ئاره‌زوو و ویستی تایبه‌تی خۆیان ده‌وام  ده‌كه‌ن.

بەپێی یاسا و ڕێنمایی كاتی دەوامی پزیشك دیاری كراوە و  پێویستە پزیشكەكان پابەندی دەوامی ئاسایی بن، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌كان و پارێزگاكان به‌رپرسن له‌ ده‌وامی پزیشكه‌كان و لیژنه‌ی به‌دواداچوونیش له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌یه‌.

ڕۆژانه‌ چه‌ندین نه‌خۆش لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن ، به‌ڵام به‌ وته‌ی چه‌ند نه‌خۆشێك  پزیشكەكان دوای ئەوەی بە ئارەزووی خۆیان دێنەسەر كارەكانیان، بە خێرایی نەخۆشەكان دەبینن و دواتر نەخۆشخانەكان جێدەهێڵن.

 وته‌بێژی وەزارەتی تەندروستیش ڕایگه‌یاند، بۆ حاڵەتی پێویست و مەترسیدار دەبێت پزیشك لە نەخۆشخانەدا بێت و هەر پزیشكێك لە كاتی پێویستدا لە نەخۆشخانە نەبێت بەرپرسیار دەبێت.