ڕێوشوێنی تازه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌ كۆرۆنا ده‌گیرێته‌به‌ر

03/02/2020 - 14:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، ڕێوشوێنی تازە بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرنەبەر، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكاندا.

 ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هاووڵاتیانەی لە چین دەگەڕێنەوە تا دوو هەفتە لەژێر چاودێری پزیشكیدا دەبن و دواتر ئەگەر دڵنیابوون كە هەڵگری ڤایرۆسەكە نین دەگەڕێنرێنەوە بۆ ناو كەسوكاریان.

وتیشی”99%ی ئەوانەی توشی نەخۆشییەكە بوون هاووڵاتی چینین و بەشێكی زۆر كەم لە دەرەوەی چین تۆماركراون”.