ئەو هەشت زانیارییە هەڵەیەی لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زانیوتە

04/02/2020 - 09:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

گۆڤاری فۆربسی ئەمریكی راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە لەبارەی تێگەیشتنە هەڵەكان لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە ئێستا هەرەشەیەكی گەورەیە بۆ جیهانی مرۆڤایەتی.

گۆڤارەكە لەو راپۆرتە (8) زانیاری بڵاو دەكاتەوە كە ئێمە بەهەڵە لەو ڤایرۆسە و دەرهاوێشتەكانی گەیشتووین.

1. كۆرۆنا خێراترین ڤایرۆسە بۆ گواستنەوە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە، ئەمە زانیارییەكی هەڵەیە و زۆر ڤایرۆس و نەخۆشی دیكە لە كۆرۆنا زووتر دەگوازرێنەوە.

2. دەوترێت ڤایرۆسی كۆرۆنا بكوژترین ڤایرۆسە ، كەچی رێژەی مردن تەنها (2%)ـە و ئەگەر ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزای ئاسایی وەربگرین رێژەی كوشتنی مرۆڤەكانی گەیاندە ساڵانە 400 هەزار كەس 

3. دەوترێت ئەم ڤایرۆسە بە ئەنقەست و لە تاقیگەكانی ئەمریكا دژی چین دروستكراوە، ئەمەش زانیارییەكی هەڵەیە چونكە ئەگەر هەیە بگاتە ئەمریكا و هەرەشە بێت بۆ ئەو وڵاتەش.

4. دەوترێت لەئێستادا چارەسەر بۆ ڤایرۆسەكە دۆزراوەتەوە ، ئەمەش زانیارییەكی هەڵەیە چونكە تا ئێستا جۆر و هۆكاری ڤایرۆسەكە بۆ پزیشكەكان روون نەبۆتەوە تا چارەسەرەكەی بدۆزنەوە.

5. دەم تەركردن و بەكارهێنانی دەمامك هیچ رێگرییەك لە ڤایرۆسەكە ناكات

6. هەڵەیە ئەگەر وا تێبگەین هەموو سكچوون و تایەك ڤایرۆسی كۆرۆنایە

7. هەڵەیە ئەگەر وا بزانین گواستنەوەی ڤایرۆسەكە تەنها لەرێگای كەل و پەلی چینی و خەڵكی ئەو وڵاتە بێت.

8. راست نییە ئەگەر خۆمان بەدوور بگرین لە خەڵكی چین و خەڵكی رۆژهەڵاتی ئاسیا ، چونكە ئەم ڤایرۆسە خەڵكی ناوچە ناناسێت و پێویستە وریابین لەو كەسانەی كەهەڵگری ڤایرۆسەكە نەك رەچەڵەكەكەی.