به‌هۆی لێدانی ده‌رزییه‌وه‌ 90 نه‌خۆش تووشی ئایدز بوون!

04/02/2020 - 14:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

پزیشكێك به‌هۆی لێدانی ده‌رزییه‌وه‌  90 نه‌خۆش كه‌ سه‌ردانیان كردووه‌، تووشی نه‌خۆشی ئایدز ده‌كات.

به‌پێی لێدوانی پۆلیسی پاكستان: "رووداوه‌كه‌ له‌شاری لاركانا روویداوه‌ و به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئاگاداریان كردووینه‌ته‌وه‌ كه‌ پزیشكێك به‌ ده‌رزی ڤایرۆسی HIV خستووه‌ته‌ له‌شی ئه‌و نه‌خۆشانه‌وه‌ كه‌ سه‌ردانیان كردووه‌".

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسدا ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و پزیشكه‌ له‌رێگه‌ی لێدانی ده‌رزییه‌وه‌، ڤایرۆسی HIV خستووه‌ته‌ له‌شی 90 نه‌خۆشه‌وه‌ كه‌ جگه‌ له‌ ژن و پیاو، له‌ناویاندا كچی گه‌نج و منداڵیشی تێدایه‌، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بووه‌ خۆی هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌ بووه‌ و ویستوویه‌تی هه‌موو خه‌ڵك تووش بكات.