هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ری جیهانی له‌باره‌ی كۆرۆناوه‌

05/02/2020 - 12:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، دڵنیاییەك دەداتە مرۆڤایەتی بە گشتی.

سێلفی بریان، سەرۆکی ئیدارەی بەرەنگاربوونەوەی پەتا جیهانییەکان رایگەیاندووە: تا ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووەتە پەتایەکی جیهانی و مەترسی لەسەر مرۆڤایەتی دروست نەکردووە.

سێلفی بریان هەروەها رایگەیاندووە: رێکخراوی تەندروستی جیهانی بە پشت بەستن بەو هەوڵانەی چین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەیدات، بە هیوایە بەوەی دەتوانرێ کۆتایی بە ڤایرۆسەکە بهێندرێت.