كه‌ی و چۆن خواردن ده‌ده‌یت به‌ منداڵه‌كه‌ت...؟؟

08/02/2020 - 09:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

كۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ خۆراك رایگەیاند، دەبێت خواردن لە تەمەنی پێنج مانگی بۆ حەوت مانگی بدرێت بە منداڵ.

كۆمەڵە ئەڵمانیەكە بۆ خواردن راشیگەیاندووە: دەبێت خواردن بە سیستم و رێك و پێكی بە منداڵ بدرێت كە لەگەڵ گۆڕانكاریە فسیولۆجیەكانی بگونجێت و دەبێت لە دەسپێكدا ژەمە خۆراكی سەوزە و گۆشت و دواتر دانەوێڵە و شیری پێبدرێت و لەتەمەنی حەوت و هەشت مانگیدا دەبێت ژەمی دانەوێڵە و میوەی پێبدرێت.

دەبێت دایكان ئاگادار بن لەوەی شەكر و خوێ بەمنداڵەكانیان نەدەن و دەبێت میوە لە بری شیرینی و شەكر بە منداڵەكانیان بدەن.

دەربارەی خواردنەوەكان كۆمەڵە ئەڵمانیەكە رایدەگەیەنێت: دەبێت منداڵ فێری خواردنەوەی تر جگە لە شیر بكرێت كاتێك سیستمی خۆراكیەكەی پێك هاتبێت لە سێ ژەمە خواردن و دەڵێت ئاوی بەلوعە باشترین خوردنەوەیە و نابێت هیچ جۆرە شەربەتێك بەمنداڵی ساوا بدرێت