20 سوودی جەرجیڕ بخوێنەوە

سێ شەممە, 11 تەمموز 2017 06:12

 

 

زۆرجار پزیشكەكان رێنماییمان دەكەن بەخواردنی جەرجیرو گەڵا سەوزەكانی تر بۆ چارەسەری گرفتەكانی پێست و قژ وەك وشكبونەوەو رووتانەوەی، بەڵام بەشێوەیەی گشتی جەرجیڕ ئەم سوودانەی لای خوارەوەی هەیە:

1. جەرجیر دەوڵەمەندە بەمادەی كلۆرۆفیل كەپارێزگاری لەجگەرو ترشی ناوكی دەكات لەژەهرەكان.
2. مادەی كلۆرۆفیل بە سوودە بۆ رزگاربوون لەبۆنی ناخۆشی ناو دەم.
3. جەرجیر رێژەیەكی زۆری ریشاڵ و مادەی دژە ئۆكسانی هەیە سەرباری مادەی گلوكۆسینۆلات كەمەترسی تووشبوون بەشێرپەنجەی سی و مەمك زیاد دەكات.
4. جەرجیر زیاتر لە (%90) ی ئاوە بۆیە باشترین چارەسەری سروشتییە بۆ لەش.
5. جەرجیر دەوڵەمەندە بەڤیتامین (K) كە هاوكاری ئێسك و ددان دەكات بۆ مژینی كالیسیۆمی سروشتی.
6. جەرجیر چارەسەری نەخۆشییەكانی قۆلۆن دەكات سەرباری گرفتی هەرسكردن و پاككردنەوەی لەش لەژەهرەكان.
7. جەرجیر كالۆری كەمی تێدایەو بەسوودە بۆ دابەزاندنی كێش.
8. جەرجیر دەوڵەمەندە بەڤیتامین (B) و ترشی فۆلیك كەدەتپارێزێت لەتێكچوونی خانەكانی مێشك.
9. جەرجیر بەسوودە بۆ بەهێزكردنی ژیری و بەهێزكردنی مێشك لەپاراستنی زانیارییەكان.
10. جەرجیر لەخواردەمەنییە بەسوودەكانە بۆ تەندروستی سێكسی ژن و پیاوان بەو پێیەی كانزا دەگمەنەكان و دژە ئۆكسانی تێدایە كەمادەیەكی چاڵاك سێكسی بەرز دەكاتەوە.
11. جەرجیر چەند ڤیتامینێكی گرنگی وەك سیامین و نیاسین و ڤیتامین (B16) ی تێدایە كەپارێزگاری لەتەندروستی گشتی لەش دەكات.
12. جەرجیر بەسوودە بۆ تەندروستی ژنی دووگیان و ئەو ئافرەتانەی كە منداڵیان بووە، چونكە دەبێتە هۆی زیادبوونی شیر لەكاتی شیرپێداندا.
13. جەرجیر مادەی ئایزۆسیۆسیناتی تێدایە كەدەبێتە هۆی كەمبوونەوەی هەوكردن و بەهێزكردنی بەرگری لەش.
14. جەرجیر چارەسەری گرفتی وەرینی قژ دەكات و خۆراك دەدات بەرەگەكانی قژو هاوكارە لەزیاتركردنی گەشەیدا، دەكرێ وەك ماسكی سروشتی كاربكات.
15. جەرجیر رێژەیەكی زۆری ڤیتامین (A) و مادەی بیتا كارۆتینی تێدایە كەپارێزگاری لەجوانی پێست دەكات و دەیپارێزێت لەتیشكی خراپی خۆرو چرچ و لۆچی پێشوەخت.
16. جەرجیر دەوڵەمەندە بەتێكەڵەیەكی كانزاكان كەلەش پێویستییەتی وەك پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و زنك و ئاسن و كالیسیۆم و سیلینیۆم.
17. جەرجیر ڤیتامین سی تێدایە كە لەش دەپارێزێت لەزیادەی رەگە ئازادەكان كەهۆكاری خراپبوونی لەشە.
18. جەرجیر لەخواردەمەنییە بەسوودەكانە بۆ بەهێزكردنی بینین و رێژەیەكی زۆری كارۆتینی تێدایە.
19. جەرجیر بەسوودە بۆ توشبوانی نەخۆشی شەكرە، كەدەبێتە هۆی دابەزاندنی رێژەی كۆلیسترۆڵی خراپ لەخوێن و جێگیری رێژەی شەكر لەلەشدا.
20. جەرجیر هاوكارە لەپاراستن لەجەڵتەی دڵ و نەخۆشی ئەستوربوونی خوێنبەرەكان، كەدەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی فشاری خوێن.

 

ئـ . كـ