ئەم چوار كەسە فاسۆلیای وشك بخۆن

هەینی, 14 تەمموز 2017 06:02

 

 

فاسۆلیای ووشك یەكێكە لەسەرچاوە گرنگەكانی پڕِۆتین، بۆ نمونە هەر (100) گرام نزیكەی (22) گرام پڕۆتین و (338) كالۆری ووزە لە خۆ دەگرێت، هەروەها سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڤیتامین و كانزاو ریشاڵە ڕووەكیەكان و مادە دژە ئۆكسانەكان.

فاسۆلیای ووشك گەلێك ڤیتامین لەخۆ دەگرێت وەكو ڤیتامین (B) بەتایبەتی (B1.B2.B3.B5.B6.B9) كە ڕِۆڵی بەرچاویان هەیە لە میتابۆلیزمی كاربۆهیدرات و چەوری و پڕۆتیندا، هەروەها گەلێك كانزا لەخۆ دەگرن وەكو پۆتاسیۆم، ئاسن، مەنگەنیز، مۆلبدینۆم، كالیسیۆم، مەگنیسیۆم.
بەشێوەیەكی گشتی فاسۆلیای وشك ئەم سوودانەی خوارەوەی هەیە :
1. بۆ نەخۆشانی شەكرە بەوەی كە ئاستی بەرزی شەكری خوێن دادە بەزێنێت و دەیخاتە ژێر كۆنتڕۆڵەوە.
2. هۆكارە بۆ كەمكردنەوەی نیشانەكانی ڕۆماتیزم و نەخۆشی جوومگەكان.
3. سووك كردنی تووندی و نیشانەكانی هەوكردنەكان و نەخۆشیەكانی سنگ و پشت ئێشە.
4. سووك كردنی نەخۆشیەكانی گورچیلەو خۆپاراستن لەكەم خوێنی.