نیشانەكانی سك چوون بزانە

هەینی, 14 تەمموز 2017 06:37

 

 

سكچوون یەكێكە لە بڵاوترین نەخۆشیەكان لە جیهانداو كەسانێكی زۆر تووشی دەبن كە هەندێك كات مەترسی بۆ سەر ژیانی مرۆڤ دروست دەكات، ساڵانە نزیكەی دوو ملیار منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ تووشی دەبن و ژمارەیەكی زۆریان پێی دەمرن.

رێگەكانی خۆپاراستن لە سكچوون بریتین لەمانەی خوارەوە :
1. نابێت خواردن و خواردنەوەی سەر دانەپۆشراو بخورێت.

2. نەخواردنی هەرشتێك ئەگەر دڵنیا نەبین لە سەرچاوەكەی.

3. بایەخدان بە پاك و خاوێنی گشتی و كەسێتی وەك: نینۆك كردن، دەست شووشتن پێش و پاش ئامادەكردنی خۆراك و پێش نان خواردن و پاش ئاودەست.

4. كوڵاندنی ئاوی خواردنەوە پێش بەكارهێنان، ئەگەر مەترسی پیس بوونی لێدەكرا.

5. گەرم كردنەوەی خۆراك پێش خواردن بە شێوەیەك گەرمییەكە بگاتە هەموو بەشێكی خواردنەكە.

6. خواردنی لێنراو و قاپ و كەوچكی خاوێن پێویستە دوور بخرێتەوە لە خواردنی نەكوڵاو و خاو وەكو سەوزەو میوە.

7. خۆت رزگار بكە لە پاشەرۆی مرۆڤ بە رێگەیەكی دروست.

8. شووشتنەوەی میوەو سەوزە بە ئاوی پاك و ماددەی پاكژكەرەوە وەك پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم.

9. قەڵاچۆكردنی مێش و مەگەز كە هەندێك جار مێش و مەگەزو تەپۆتۆز دەبنە هۆی گواستنەوەی هەندێك جۆری سكچوون.

10. بەرزكردنەوەی ئاستی رۆشنبیری گشتی لە رێگەی ئەنجامدانی كۆرۆ كۆبوونەوەی زانستی و رۆشنبیری سەبارەت بە نەخۆشی سكچوون و رێگەكانی بڵاوبوونەوەو چۆنیەتی خۆپاراستن.

 

ئـ . كـ