گرژبوونی قۆڵۆن چییە ؟؟

هەینی, 14 تەمموز 2017 08:09

 

 

گرژبوونی قۆڵۆن نەخۆشییەكی ماوە درێژە، بریتییە لە تێكچوونی فەرمانی دروستی قۆڵۆن، كە بە شێوەی سك ئێشە، سكچوون، قەبزی، كۆبوونەوەی غاز لە قۆڵۆن خۆی دەنوێنێت، تێكچوون لە گرژبوونەوەی دروستی ماسوولكەكانی دیواری قۆڵۆن، زمانەكان و ماسوولكەكانی حەوزدا دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی نیشانەكان. 

ئەگەرچی هۆكاری تەواوی گرژبوونی قۆڵۆن نازاندرێت، بەڵام لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە لەوانەیە خۆراكی ناڕێك، ناهاوسەنگی لە نێوان گوێزەرەوەكانی نێو دەمارەكان، هەروەها هەوكردن پەیوەندییان بە تووشبوون بە گرژبوونی قۆڵۆنەوە هەبێت. ئاڵۆزییەكانی گرژبوونی قۆڵۆن ئەمانەن :

مایەسیری، خەمۆكی، دابەزینی كێشی لەش، كەمی ڤیتامین و كانزایەكان، گرفتە دەروونییە، كۆمەڵایەتییەكان.

زۆربەی تووشبووان بە چەند هەنگاوێك نیشانەكان كۆنترۆڵ دەكەن وەكو:

خۆراك، رێگەكانی سووككردنی سترێس، گۆڕینی ستایلی ژیان، بەكارهێنانی دەرمانی وەكو دوسپاتالین و لۆپیرەماید بۆ وەستاندنی سكچوون یان دەرمان بۆ رەوانی لەكاتی قەبزیدا. بۆ هەندێك تووشبوو، گرژبوونی قۆڵۆن دەبێتە هۆی ناڕحەتی زۆرو دووركەوتنەوە لە كارو چاڵاكییە كۆمەڵایەتییەكان.

 

ئـ . كـ