بۆ هەمووان ،،، ئەم شەربەتانە مەخۆنەوە

شەممە, 15 تەمموز 2017 06:16

 

 

پسپۆرو شارەزایەكی فەرەنسی مەترسییەكی سەر تەندروستی مرۆڤ ئاشكرا دەكات ئەویش لەڕێگەی خواردنەوەی شەربەتە دەستكردەكانەوەیە.

(لۆران شۆفالیە) پسپۆری بواری خۆراك لەزانستگەو نەخۆشخانەی (مۆبۆلیە) ی فەرەنسا داوا دەكات هاوڵاتیان خۆیان بەدووربگرن لەخواردنەوەی شەربەتە دەستكردەكان، چونكە پێی وایە ئەوە هۆكارێكی تووش بوونیتیان بەنەخۆشییەكانی شێرپەنجە.

ئەو پسپۆرو شارەزایە بۆ هەمان مەبەست داوا دەكات كە مرۆڤ خۆی بە دووربگرێت لە خواردنەوەی شەربەتی (هەنارو فراولەو لەیمون و قەیسی) دەستكرد، چونكە هۆكارگەلێكن بۆ تووشكردنی مرۆڤ بە نەخۆشییەكانی شەكرەو قەڵەوی و هاوكاتیش ووزەن بۆ خانەكانی شێرپەنجە.

جێگەی باسكردنەن هەناری سروشتی میوەجاتێكی زۆر گرنگەو خاوەن ڤیتامینەكانی (G) و (B6) ە، كە سوودێكی ئێجگار زۆری هەیە بۆ مێشك و دژە ئۆكسان و دوورخستنەوەی جەستەیە لەنەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجە.

 

ئـ . كـ