چەند ڕێنماییەك بۆ منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵان

یەک شەممە, 16 تەمموز 2017 06:35

 

ڕێنماییەكانی چاودێری تەندروستی لە ناو ماڵدا بۆ منداڵانی شیرە خۆرەی كەمتر لە دوو مانگ، بۆ ئەو منداڵانەی كە تووشی هەوكردنی توندی هەناسەبوون:

1.دەبێ منداڵەكە بەگەرمی ڕاگری.
2.شیری دایكی زۆر بدرێتێ.
3.پاكردنەوەی لووت ئەگەر ڕێگر بوو لە شیر خواردنی منداڵەكە بە گیراوەیەكی خووێیی بەم شێوەیە: گرتنەوەی نیو كەوچكی چا خۆێ لە ناو نێو پیاڵە ئاوی سارد كراوە دا.


چەند ڕێنماییەكی تایبەت بۆ شیر پێدانی سروشتی:
شیر دایك بەنرخترین دیارییە كە پێشكەشی كۆرپەكەتی بكەیت.

1. لەدوای مناڵبوون بەنیو كاژمێر دەست بكە بە شیردانی كۆرپەكەت، لەبەرئەوەی ژەك كە شیرێكی خەستی زەردباوە، بەرگری تەواو دەدات بە كۆرپەكە دژی نەخۆشی و یارمەتی پاككردنەوەی ڕیخۆڵەكانی ئەدات.
2. لە شەش مانگی یەكەمی تەمەنی دا تەنها شیری خۆتی پێ بدە چونكە هەموو پێویستییەكانی دابین دەكات، پێویست بە هیچ شلەمەنی و خۆراكێك ناكات.


ڕێنماییەكانی چاودێری تەندروستی ناو ماڵ بۆ ( منداڵانی تەمەن نێوان ۲ مانگ - ٥ ساڵان ) ی تووش بوو بە هەوكردنی هەناسەی توندی:

1. پێدانی خۆراك بەمنداڵ.
2. زیادكردنی ژەمەكانی خواردنی منداڵ لەكاتی نەخۆشی و دوای نەخۆشی.
3. پاككردنەوەی لووتی منداڵەكە ئەگەر ڕێگر بێت لە شیر خواردنی منداڵ.
4. زیادكردنی پێدانی پێدانی شلەمەنی بەمنداڵ.
5. زیادكردنی پێدانی شیری دایك بەمنداڵ.
6. پێدانی پێشكەش كردنی شلەمەنی زیاتر.
7. پاكردنەوەی قوڕگ و كەمكردنەوەی كۆكە.
8. بەكارهێنانی هەندێ شلەمەنی ئامادەكراولەماڵەوە.

 

 

 


سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

س ب