لەبارەی مایەسیری ئەمانە بزانە

شەممە, 12 ئاب 2017 07:10

 

 

مایەسیری بریتیە لە هەوكردن و ئەستوور بوونی خوێنهێنەر لە بەشی خوارەوەو كۆتایی دەرچەی كۆم، زۆرجار نەخۆشییەكی ترسناك نیە، بەڵام پێویستیشە چارەسەر بكرێت و فەرامۆش نەكرێت.

نیشانەكانی ئەم نەخۆشیە ئەمانەی خوارەوەن :

1. قەبزی زۆرو پیسایی ڕەق.
2. دەرچوونی خوێن لە كۆمەوە.
3. بوونی ئازار لە كۆمدا.
4. ئەستور بوونی دەرچەی كۆم.

هۆكارەكانی تووشبوون بەم نەخۆشیە :

1. زۆردانیشتن یاخوود زۆر بەپێوە وەستان دەبێتە هۆی مایەسیری.
2. هەندێكجار حاڵەتی سكچوونی زۆر مایەسیری دروست دەكات.
3. هۆكاری بۆماوەیی لە باوانەوە، ئەگەر ئەم حاڵەتە لە باواندا هەبوو ئەگەری گواستنەوەو توشبوون بۆ وەچەكان هەیە.
4. قەڵەوی زۆر.
5. قەبزی زۆر یاخوود ڕاگرتنی پیسایی و درەنگ چوونە سەر ئاو دەبێتە هۆی تووشبوون.
6. هەندێكجار رێجیمی خۆراك بەشێوازی هەڵە هۆكارە.

چارەسەری مایەسیری :

1. ڕۆژانە خواردنەوەی 8 بۆ 10 پەرداخ ئاو .
2. خواردنی سەرەكی دەبێت سەوزەو میوە بێت.
3. ئەگەر قەڵەوی هەبوو دەبێت خۆت لاواز بكەیتەوە.
4. وەرگرتنی دەرمانی تایبەت لای پسپۆر.

 

 

ئـ . كـ

 

بۆ ئەوەی بگەیتە راستی هەواڵەكان، پەرەی دووەمی ماڵپەری كوردیو لایك بكە