ئەم دوو كەسە بیبەری تیژ زۆر نەخۆن

پێنج شەممە, 17 ئاب 2017 10:49

 

 

خواردنە تیژەكان كە لە بەهاراتەكان پێكدێن و زۆربەی خەڵكی ئاسیا پشتی پێ دەبەستن و جگە لەمەش سوودی تەندروستی زۆر بە مرۆڤ دەگەیەنن. 

پسپۆرانی بواری خۆراك بۆیان دەركەوتوو، بیبەری تیژ یارمەتی توانەوەی چەوری لەش بە رێژەی (%80) دەدات و مرۆڤیش لە كێشی زیادە رزگار دەكات.

پسپۆران رایانگەیاندووە، خواردنە تیژەكان بە تایبەت بیبەری تیژ ئاستی مەترسی و كێشەكانی دڵ و سەكتەی مێشك و كۆلیسترۆڵی زیان بەخش كەم دەكەنەوە، سەرباری ئەوەی لە پێشتردا چەندین توێژینەوە ئاماژەیان بەوە داوە كە بیبەری تیژ مەترسی شێرپەنجەو گەشەی خانەكانی شێرپەنجە رادەگرێت.

هەروەها پسپۆرانی بواری خۆراك دەڵێن، بەهاراتی تیژ وەكو بیبەرو پێكهاتەكانی تر ئاستی هۆرمۆنی (ئەندۆرفین و سیرۆتونین) بەرز دەكاتەوە، كە ئەو هۆرمۆنانە میزاجی مرۆڤ باشتر دەكەن و ئێش و ئازاری جەستە كەم دەكەنەوە.

پسپۆرانی بواری خۆراك ئامۆژگاری خەڵك دەكەن كە بە رێژەیەكی مام ناوەندی پەنا بۆ خواردنی تیژ ببەن، بەڵام زیاد بەكارهێنانی كاریگەری خراپ دەكاتە سەر تەندروستی گەدەو قۆڵۆن.

 

ئـ . كـ