بە 7 نیشانە ئازاری گوێ‌ بزانە

چوار شەممە, 13 ئەیلول 2017 05:42

 

 

ئازاری گوێ‌ یەكێكە لەنەخۆشییەكان و زۆرجار مرۆڤ هەراسان دەكەن و هەوكردنی لێدەكەوێتەوە.

ئازاری گوێ‌ چەند نیشانەیەكی هەیە، وەكو تای بەرزو كێشە لە پەیوەندییەكانی ژن و مێردو هەستی فشار لە گوێدا لە نیشانە روونەكانی ئاوسانی ناوچەی ناوەوەی گوێیە.

ئازاری گوێ دەكرێت بەهۆی چەندین فاكتەر بێت و هەندێكجاریش چەندین نیشانەی لەگەڵدایە، ئازاری گوێ نابێت بە ئاسایی وەربگیرێت.

پسپۆڕانی ئەمریكی ئەم نیشانانە بۆ ئەم فاكتەرانە دەگەڕێننەوە كە بریتین لەمانەی خوارەوەو دەبێت ئەو كەسەی ئازاری گوێی هەیە ئەمانە بزانێت:

1. هەوكردنی ماسولكەكانی چەناگە.

2. هەوكردنی گوێی ناوەوەو دەرەوە.

3. گۆڕانكاری لە پەستانی ناوەوەی گوێ كە زیان بەم ئەندامە دەگەیەنێت.

4. چوونە ناوەوەی شتێك بۆ ناوەوەی گوێ.

5. دڕانی پەردەی گوێ.

6. هەوكردنی قورگ یان ددانەكان یان لەوزەتێن.

7. هەوكردنی ماسولكەكانی سەر.

 

 

 

ئـ . كـ