چارەی ئێشی ددان بەبێ‌ بەبارهێنانی حەب و دەرزی بزانە

چوار شەممە, 13 ئەیلول 2017 05:56

 

 

ئازاری ددان بەهۆی كلۆر بوونی روو دەدات و بەكتریا تێیدا گەشە دەكەن و كەڕو دروست دەكەن كە بە ددانەكانەوە دەنووسێت و دەبێتە هۆی كلۆر بوونی ددان.

بەهۆی خۆراكی سارد یان زۆر گەرم ئەم ئازارە روو دەدات، ئەویش ئەوكاتەی ددان گرفتی هەبێت و دەمارە هەستیارەكان ئازار دەبەخشن.

هەر‌وەها بەهۆی نەخۆشیەكانی دەم و ددان و پووك و هەوكردن و درزی ددانەكان و دەكرێت نیشانەی چەند نەخۆشییەكی تری لێدروست ببێت و بۆیە ئازاری ددان و هەوكردنی پوك پشت گوێ‌ نەخرێت باشە.

لێرەدا ئاماژە بە دەرمانێكی سروشتی دەكەین بۆ چارەسەركردنی ئازاری ددان:

زەیتی مێخەك دژە بەكتریایەو ئازار شكێنێكی سروشتیە، (3 – 2) دڵۆپ زەیتی مێخەك لەگەڵ چارەگێك كەوچكی بچووك زەیتی زەیتون تێكەڵ بكەن و بە لۆكە لەسەر ددانتان بدەن، بەڵام دەبێتە ئاگاداربن كە بە هیچ شێوەیەك نابێت لە دەمتان بچێتەوە خوارەوەو بیخۆن بەتایبەتی بۆ منداڵان و خانمانی دووگیان.

 

 

ئـ . كـ