بۆچی بەیانیان رووخسار گرژە ؟؟

چوار شەممە, 13 ئەیلول 2017 06:04

 

 

توێژینەوەیەك باس لە هۆكاری ناڕێكی رووخسارو گرژبوونی گەڕاندۆتەوە بۆ پەنگخوارنی ئاو لەناو لەش كە دەبێتە هۆی هەڵاوسانی پێڵو و سووربوونەوەی چاو.

توێژەرانی ناوەندی پزیشكی زانكۆی رۆچستەری ئەمریكی ئاماژەیان بەوەكردووە، كە لەبەرئەوەی پێڵوەكانی سەروو و خوارووی چاو لە پێستێكی زۆر تەنك پێكهاتووە، بۆیە هەر گۆڕانكارییەك لە رێژەی ئاوی لەش روو بدات، ئەو شوێنە زیاتر كاریگەرییەكان پێوە دیار دەبێت.

ئەو توێژەرانە راشیانگەیاندووە، لەوانەیە نووستنی شەوی پێشووترو شەونخونی و خواردنەوەو خواردنی چەورو خوێوای، تەنانەت گریانیش كار لە گۆڕانكارییەكانی شێوەی چاو دەكات لە بەیانییان.

ئەو شارەزایانە دووپاتی دەكەنەوە، كە پەلە رەشەكانی دەوروبەری چاو بە چەند هۆكارێك دەردەكەون، بەڵام وشكی خوێنبەرەكانی ژێر پێست بەرپرسن لە رەنگی تاریكی پێست.

بۆ ئەم مەبەستە داوا دەكات هەموو كەسێك پابەند بێت بە شێوازی رێكوپێكی خەوتن، بۆیە پێویستە پێش خەوتن لە خواردن و خواردنەوە دووربكەونەوە، هەروەها بە درێژایی رۆژ ئاو و شلەمەنییەكان بخۆنەوە بۆ ئەوەی تووشی گرفتی پەلە رەشەكانی ژێر چاو و چرچی پێست نەبن.

 

 

ئـ . كـ