گڵۆپی لید وەك تیشكی خۆر، ڤیتامین بەپێستی مرۆڤ دەبەخشێت

پێنج شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2017 07:25

 

بەگوێرەی توێژینەوەیەكی ئەمریكی گڵۆپی لید ڤیتامین D3 بەرهەم دەهێنێت و ئەو كەسانەی پێویستیان بەو جۆرە ڤیتامینەیە دەتوانن لەڕێگای ئەو گڵۆپانەوە بەدەستی بهێنن.

 

 

زانكۆی بوسگن لەئەمریكا، لەتوێژینەوەیەكیدا لەسەر گڵۆپی لید ئەوەی خستەڕوو: گڵۆپی لید ڤیتامین D3 بەرهەمدەهێنێت بەشێوەیەك كە لەتیشكی خۆر زیاتر سود بەپێستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

 

 

هەروەها بەشێك لە توێژەران لەسەر ئەو توێژینەوە ئەویان خستۆتەڕوو: ئەو توێژینەوە بەچەند تاقیكردنەوەیەك سەلمێندراوەو ئەم دۆزینەوەیە بەزانستی ڤایرۆسی رووناكی ناو دەبردرێت.

 



جێگای ئاماژەبۆكردنە ئەو كەسانەی ڤیتامین D3یان كەمە دەتوانن لەڕێگای خواردنی ماسی و شیر و هێلەكەی كوڵاو ڕۆنی جگەری نەهەنگ ئەو ڤیتامینە بەدەست بهێنن.

 

 

 

 

س ب