بۆ ئەوەی لە ئازاری پشت رزگارتان بێت، ئەم 5 خاڵە رەچاو بكە

پێنج شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2017 07:14

 

 

پشت ئێشە یەكێكە لە ئازارە زۆر بڵاوەكان، كە زۆربەی كەس لە ماوەیەكی تەمەنیدا تووشی دەبێت و بەپێی چەند توێژینەوەیەك دەركەوتووە كە هەموو دانیشتوانی ئەمریكا لە ماوەی تەمەنیاندا ئەگەری تووشبوونیان بە پشت ئێشە بەڕێژەی لە (%100) ە.

بەپێی چەند ڕێنماییەكی پزیشكی چەند ڕێگەیەك بۆ خۆپاراستن لە ئازاری پشت دەخەینە روو.

1. ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی : پزیشەكەكان ڕایدەگەیەنن كە ڕاكردنی ڕۆژانەو مەلەكردن دوو چارەسەری سروشتی زۆرباشن، كە دەبنە هۆی ئەوەی وا لە ماسوولكەكانی پشت بكەن چاڵاكانەتر كاربكەن.

2. چارەسەرێكی تری سروشتی ئەنجامدانی یاری لەش جوانییە،‌ بەڵام بەتایبەتی ئەو یارییانەی كە سوودیان بۆ ماسوولكەكانی پشت و ورگ هەیەو دەبێتە هۆی توندبوونەوەیان و لە ئازاری پشت دەپارێزرێت.

3. هەرگیز بەپێوە لە یەك شوێندا مەوەستە، ئەگەر پێویستی كرد زۆر بە پێوە بوەستیت هەوڵبدە شوێنەكەت بگۆڕیت، چونكە وەستان بۆ ماوەیەكی زۆر بەبێ شوێن جوڵان دەبێتە هۆی ئەوەی كە بارێكی قورس بخاتە سەر پشت.

4. لە شوێنی كاركردنتان هەوڵبدەن لەسەر ئەو كورسییانە دابنیشن كە یارمەتی بەشی خوارەوەی پشتتان دەدات و پشوو دەدات بە ماسولكەكانی شان و ملتان.

5. ئاگاداری هەڵگرتنی شتی قورس بن‌ و هەوڵبدەن لەكاتی هەڵگرتنی هەر جۆرە كەلوپەلێكدا زۆربەی بارستەكان بكەوێتە سەر قاچتان نەك پشتتان ‌و هەوڵبدەن كە سەرەتا كەلوپەلەكە هەڵدەگرن دابنیشن دواتر بەرە بەرە هەستن، چونكە ئەمە دەبێتە هۆی پاراستنی پشتتان لەوەی ئازارێكی بەهێزی پێبگات.

 

ئـ . كـ