ئەو دوو هۆكارە بزانە، كە برینی گەدە دروست دەكەن

پێنج شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2017 07:32

 

 

لێكۆڵینەوەیەك دەریخستووە، نەخۆشی برینی گەدە بەهۆی جۆرێكی بەكتریای ناسراو بە (هیلیكوباكتر بیلوری) تووشی مرۆڤ دەبێت.

بەپێی لێكۆلینەوەكان تاكو ئێستا (%20) ی حاڵەتەكانی تووشبوون بە برینی گەدە نەزانراون، كەچی تەنها ئەوە زانراوە كە زۆربەی حاڵەتەكان بەهۆی خواردنی خۆراكەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، لەگەڵ هۆكاری پاڵەپەستۆی دەروونی و هەڵچوون.

توێژەران دەڵێن، پاڵەپەستۆی دەروونی كۆئەندامی بەرگری لاواز دەكەن، ئەمەش یارمەتی گەشەی ئەو جۆرە بەكتریایانە دەدات كە هۆكاری سەرەكی تووشكردنی مرۆڤن بە مەترسی برینی گەدە، دەبێتە هۆی زیاد دەردانی ترشی (هایدرۆ كلۆریك) ی بەرپرس لە تووشبوون بە هەوكردن و دواتریش مەترسی برینی گەدەی بەدواوە دێت.

 

ئـ . كـ