نهێنی خواردنەوەی ئاوی پاقلەی سەوزتان زانیوە ؟؟

پێنج شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2017 07:37

 

 

پاقلە بەیەكێك لە خواردنە میللیەكان دادەنرێت، بریتییە لە خواردنێكی‌ رۆژانە، توێژەران پێیان وایە خواردنی‌ پاقلە لە پێویستیەكانی‌ مرۆڤە لەبەرئەوەی‌ دەبێتە هۆی‌ كەمكردنەوەی‌ رێژەی‌ كۆلیسترۆڵ و شەكر لە خوێنداو سەرچاوەیەكی‌ باشیشە بۆ پارێزگاری‌ لە نەخۆشی‌ شێرپەنجەی‌ ناودەم.

مادەی‌ ئاسن و فسفۆری‌ پێویستی‌ تێدایە، فاكتەرێكی‌ باشە بۆ رەوینەوەی‌ ماندووبوونی‌ لاشەی‌ مرۆڤ و بۆ مرۆڤە دڵ نەخۆشەكان خواردنێكی‌ بەسوودەو رێژەی‌ شەكری‌ زیادە لە لەشی‌ مرۆڤدا دەمژێت، بۆ ئەوانەی‌ كە جگەریان نەخۆشە دەتوانن ئاوی‌ پاقلەی‌ سەوز بخۆنەوە بۆ ئەوانەش كە نەخۆشی‌ گەدەیان هەیە دەبێت خۆیان لەخواردنی‌ بپارێزن لەبەرئەوەی‌ لە گەدەدا زۆر دەمێنێتەوە.

بەرگری‌ لەشی‌ مرۆڤ زیاد دەكات و پەستانی‌ بەرزی‌ خوێن دادەبەزێنێت، هەروەها بەكارهێنانی‌ گوڵەكەی‌ كاری‌ میزەڕۆ ئاسانتر دەكات.

 

ئـ . كـ