بەم شێوەیە بیركردنەوەی مێشكی مرۆڤ پەكی دەكەوێت

سێ شەممە, 14 تشرینی دووەم 2017 05:49

 

 

تاقیكردنەوەیەك لەسەر مشك كرا كە بەسەر دوو كۆمەڵەدا دابەشكرا بوون و هەموویان شەكری میوەیان بۆ ماوەی (6) مانگ بە بڕێكی زۆر دەدرایە. 

جیا لەوەش كۆمەڵێك لە مشكەكان ترشی ئۆمێگا 3 یان دەدرایەو ئەوانیتر هیچیان پێ نەدەدرا، دەركەوت ئەو مشكانەی كە ترشی ئۆمێگا 3 یان دەدرایە بە شێوەیەكی هێواشتر و لەسەرخۆتر لەوانی ‌دیكە جووڵەیان دەكردو نەیاندەتوانی كونەكانی خۆ رزگاركردن بە ئاسانی بدۆزنەوە، هەرچی مشكەكانی‌ دیكەبوون، ئاستی هۆرمۆنی ئەنسۆلین لە لەشیاندا كەمی كردووە.

توێژەران پێیان وابوو، زۆر خواردنی شەكر دەبێتە هۆی تێكچوونی توانای لەش لە رێكخستنی هۆرمۆنی ئەنسۆلین و گلیكۆز لە خوێنداو ئەوەش مەرجێكی سەرەكییە بۆ رۆیشتنی سروشتی و توانای بیركردنەوەی مرۆڤ.

پرۆفیسۆر (فرناندۆ گۆمێس بینیلا) لە زانكۆی كالیفۆرنیای ئەمریكا وتی: پارێزگاری لە ئاستی بەرزی گلیكۆز لە خوێندا بۆ ماوەی درێژ توانای مێشك لە بیركردنەوەو وەرگرتنی زانیاری لاواز دەكات و ناتوانێ وەك پێویست گۆڕانكارییەكان تۆمار بكات.

 

ئـ . كـ