رۆژانە هێلكەیەك بخۆن، ئەمە روودەدات

سێ شەممە, 14 تشرینی دووەم 2017 05:50

 

 

سێ چارەكی دانیشتوانی ئەمریكا نەخۆشی قەڵەوییان هەیە كە لەپاڵیدا تووشی چەندین كێشەی دیكەی وەك دابەزینی ئاستی كۆلیسترۆڵ و گەورەبوونی ناوچەی كەمەرو بەرزبوونەوەی شەكر لە خوێنداو پەستانی خوێنیان دەبنەوە.

ئەو كەسانەی ئەو كێشەیەیان هەیە، چارەنووسیان زۆرینەی كات بریتییە لە نەخۆشییەكانی شەكرەو دڵ.

زۆر كەس بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆلیسترۆڵ واز لە خواردنی هێلكە دێنن، بەڵام ئەو توێژینەوەیە پێچەوانەی ئەوەی سەلـماندووە.

توێژەران ژمارەیەك نەخۆشیان دابەشی سەر دوو گرووپ كرد كە گرووپێكیان رۆژانە 3 هێلكەیان دەخواردو ئەویتریان هیچ هێلكەیان نەدەخوارد.

دوای تێپەڕبوونی سێ هەفتە توێژەران بۆیان دەركەوت كە خواردنی ئەو بڕە زۆرەی هێلكە هیچ كاریگەرییەكی لەسەر زیادبوونی كۆلیسترۆڵی خراپ لە خوێندا نەبووە.

هەروەها كەسانی گرووپی یەكەم بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی باش و دابەزینی چەوری نێو خوێنیان بەخۆوە بینی.

توێژینەوەكە دەڵێ: خواردنی یەك هێلكە لە رۆژێكدا (13) جۆر كانزاو پێكهاتەی خۆراكی بەلەش دەگەیەنێت كە زۆرینەیان لە زەردێنەی هێلكەدان.

 

ئـ . كـ