وەزارەتی تەندروستی: ڕێژەی توشبوان بەنەخۆشی شەكرە ڕووی لەهەڵكشانە

سێ شەممە, 14 تشرینی دووەم 2017 06:54

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی جیهانی شەكردەدا ڕایدەگەیەنێت: قەڵەوی و كەمجوڵەیی و خواردنی ناتەندروست و جگەرە كێشان هۆكارن بۆ توش بون بە نەخۆشی شەكرە و ڕێژەی توشبوانیش ڕوو لەزیاد بونە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاند:" لە هەرێمی كوردستاندا نەخۆشی شەكرە یەكێكە لەنەخۆشیە درێژخایەنە باوەكان و بەداخەوە ڕوو لە زیادبوونە بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی قەڵەوی و سستی و وەرزش نەكردن و خواردنی ناتەندروست و كێشانی جگەرە".

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە: لە هەر سێ سەنتەری چارەسەری نەخۆشی شەكرە لە هەرێمی كوردستان ٨٥٤۳۲ نەخۆش تۆماركراووە و چارەسەر وەردەگرن لە پارێزگاكانی هەولێر ، سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆك ، جگە لەچارەسەری بەدەرمان ، پێدانی ڕێنمایی تەندروستی و هۆشیاری تەندروستی بە نەخۆشان و هاووڵاتیان ئەركێكی گرنگی تری ئەو سەنتەرانە و بەشەكانی پتەوكردنی تەندروستین لە وزارەت و بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكانی تەندروستین لە كوردستان .

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان:

ڕۆژی جیهانی شەكرە ، دەرفەتێك بۆ هۆشیار بوونەوە و خۆپاراستن
۱٤/۱۱ ی هەموو ساڵێك ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەكرە ، كە لەلایەن ڕێكخڕاوی تەندروستی جیهانی و فیدڕاسێۆنی شەكرەی جیهانی ، دەستنیشانكراووە وەك دەرفەتێك بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری خەڵك و پتەوكردنی هەماهەنگی و هاوكاریكردنی ناوەخۆ و نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو نەخۆشی یە ، كە ٤۲۲ ملیۆن كەس لەجیهان دووچاری بوون و ساڵانە چەند ملیۆن كەسێك دەكوژێت و هۆكاری سەرەكی جەڵتەی دڵ و مێشك و كوێر بوون و پەككەوتنی گورچیلە و بڕینەوەی قاچەكانە .
هۆكاری سەرەكی زۆربوونی نەخۆشیەكە پەیوەستە بە شێوازی ژیانی ناتەندروست ، قەڵەوی و كەمجوڵەیی و خواردنی ناتەندروستە بەتایبەتی خواردنە خێراكان و خواردنەوە گازی و ووزە بەخشەكان و زۆر خۆری یە.
لە هەرێمی كوردستان ، نەخۆشی شەكرە یەكێكە لەنەخۆشیە درێژخایەنە باوەكان و بەداخەوە ڕوو لە زیادبوونە بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی قەڵەوی و سستی و وەرزش نەكردن و خواردنی ناتەندروست و كێشانی جگەرە .
لە هەر سێ سەنتەری چارەسەری نەخۆشی شەكرە لە هەرێمی كوردستان ( ٨٥٤۳۲ ) نەخۆش تۆماركراووە و چارەسەر وەردەگرن لە پارێزگاكانی هەولێر ، سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆك . جگە لەچارەسەری بەدەرمان ، پێدانی ڕێنمایی تەندروستی و هۆشیاری تەندروستی بە نەخۆشان و هاووڵاتیان ئەركێكی گرنگی تری ئەو سەنتەرانە و بەشەكانی پتەوكردنی تەندروستین لە وزارەت و بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكانی تەندروستین لە كوردستان .
لە ڕۆژی جیهانی شەكرە ، لە سەرجەم سەنتەرەكانی شەكرە لە كوردستان چاڵاكی هۆشیاری تەندروستی و پشكنینی خوێن بۆ هاووڵاتیان بۆ زانینی شەكرە لە ڕێگەی تیمە تەندروستیەكان ئەنجام دەدرێت .
لەو دەرفەتەدا ، هانی هاووڵاتیان دەدەین بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی شەكرە ڕەچاوی شێوازی ژیانی تەندروست بكەن بەوەرزشكردن و خواردنی تەندروست و وازهێنان لە جگەرە كێشان و دووركەوتنەوە لە خواردنە خێراكان و خواردنەوە گازیەكان ، هەروها ئەنجامدانی پشكنینی خوێن بۆ زانینی ئاستی شەكر لەخوێن و دڵنیابوون لە تەندروستیمان چونكە بەپی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە ژمارەیەكی زۆری نەخۆشانی شەكرە هیچ نیشانەیەكیان نی یە و كەسەكان بەخویان نازانن تا قۆناغی دروست بوونی ماكەكانی نەخۆشیەكە لەشێوەی لێدانی جەڵتەی دڵ و مێشك یان پەككەوتنی گورچیلە و كوێر بوون.
جێی دڵخۆشیە كە نەخۆشی شەكرە (جۆری دووەمی ) دەكرێت پێشی لێبگیرێت و خومانی لێبپارێزین بە پابەندبوون بەشێوازی ژیانی تەندروست .
ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی

س ب