لەبەر ئەم 11 هۆكارە شێلم بخۆن

سێ شەممە, 14 تشرینی دووەم 2017 07:28

 

 

كاتێك وەرزی زستان دێت شێلم دەبێتە خواردن و شەوچەرەی شەوانی زستان، ئەمە جگە لەوەی كۆمەڵێك سوودی تەندروستیشی هەیە.

 

شێلم سەوزەیەكی نیشاستەییە، بەڵام ئەو وزەیەی كە تێیدایە سێ جار كەمترە لەو بڕە وزەیەی كە لە هەمان بڕی پەتاتەدایە.

ئەگەر هەر چەندە باسی بكەین تەواو نابێت لەو نیعمەتانەی خوای گەورە كە بۆ ئێمەی ناردووە وەكو دیاری.

چەندین ڤیتامین و توخمی بەسوودی تیدایە وەك :- (ڤیتامین C ، ڤیتامین E، ریشاڵ، فۆلیك ئەسید، ڤیتامین B5 ، ڤیتامین B1 ، ڤیتامین B2 ، ڤیتامین B3 ، ڤیتامین B6 ، كۆپەر ، مەنگەنیز ، پۆتاسیۆم ، مەگنسیۆم).

لە بواری تەندروستی ئەم سودانەی خوارەوەی هەیە.

1. بەهێزكردنی بەرگری لەش بەرامبەر بە نەخۆشییەكان.

2. سوودێكی زۆری هەیە بۆ جگەرو چاڵاكی دەكات.

3. پاراستنی قۆڵۆن لە تووشبوون بە گرێی شێرپەنجەیی.

4. پاراستنی خوێنبەرەكان لە تووشبوون بە رەقبوون بەوەی كە ماددە دژە ئۆكسانەكانی ناو شێلم دژی ماددە یان كۆلكە سەربەستەكان دەوەستن و نایەڵن كە كۆلیسترۆڵی خراپ (LDL) بە كرداری ئۆكسان لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكاندا بنیشێت.

5. باشتركردنی تەندروستی سییەكان بەوەی كە هەوكردن و نیشانەكانی هەوكردن سووك دەكات بەتایبەتی هەوكردنی بۆڕی هەوا كە زیاتر لە جگەرەكێشەكاندا بەدی دەكرێت.

6. خواردنی شێلم بەهۆی رێژە بەرزەكەی ڤیتامین E رۆڵی هەیە لە پاراستنی خانەكانی مێشك لە كزبوونی فەرمانەكانیان كە پەیوەستن بە بەساڵاچوون.

8. ڕێژەی ئاو لە لەشدا ڕێك دەخات و بەمەش ئاوی زیادەی لەش فڕێدەداتە دەرەوە.

9. میزهێنەرێكی باشە، بۆیە بەرد لە گورچیلەكاندا فڕێدەداتە دەرەوە.

10. سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان لە ئاوسان و ئازارو سخبوون.

11. چارەسەری نەخۆشی زەردویی دەكات.

ئامادەكردنی : بەدر قادر سورچی – زانكۆی قارەمان مەرەش – توركیا

 

ئـ . كـ